تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیرەمار
جوورە مارێکی زەردی باریک و تیژڕەوە لە خۆ ئاوێژتنێدا توندو چالاکە، توولەمار، ئەسپە مارێکی باریکەو سەری بادامییە خۆ بە هەر چیدا بدا کونی دەکات
تیسماڵ
تیشە. تیسماڵک. (کۆ) تریسم، تیلسماک. (بابا) تەلەزم. (باک) پەلیس. پارچەیێکی گچکەو درێژو باریکە لە دار، بەرد، ئاسن یان لە شووشە
تیسماڵک
تیسماڵێکی گچکەیە
تیقمانەجووت(ڕۆژ)
تیلماسک
پارچەی درێژو باریکە ، سا لە هەر چتێکی کرابێتەوە. تیسمال، تیلمە. (کۆهەورا) زەنگەتەترێ
تیماج(ئەردە)
تیمار(هەو.، باک)
چارە، چارەسەر، دەرمانکردن._کردن: دەرمان و چارەی نەخۆش و برینداران کردن. (باد) ئالیکی شەوێیە، کە تەنها بە ڕەشەووڵاخان بدرێ. (باکهەو) ڕنەک._کردن: ڕنەک کردن، شاڵ و قاشاو لێدان
تیمارخانە
نەخۆشگە، خەستەخانە
تیمارستان
نەخۆشگە، خەستەخانە
تیمارکردن
چارەو دەرمانکردنی بریندارو نەخۆشان. ڕنەک و قاشاوکردنی ووڵاخان و شاڵ لێدانی
تیمارکەر
چارەسازو دەرمانکەری برین و نەخۆشان. ڕنەک و قاشاو کردنی ووڵاخی بەرزەو ئیتر
تیمارگەر
تیمارەوان، نەخۆشەوان
تیمانج
چەرمی دەباغکراو، پێستی مەڕو بزن و گووێرەکەو ئیتر، کە خۆش و ڕەنگ کرابێ بۆ پێڵاوو فیشەکدان و چتی تر
تیڕۆلیمان(ڕەوا)
تێسرماندن
تێوەڕامان