تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماچک
(باک.): ماچ
ماچۆ
(ژا. شەبە. هەورا.): دەڵێ. (باک.)ماچ
ماچی
(هەورا.): دەڵێ
ماچیچکۆک
(بار.):سێچکە
ماچە
(کە.): ئێستریی مێ. (فە.): جوانوو
ماچەنکێ
(کۆ.): جوورە قومارێکی جگێنێیە بە پتە لێ دەدرێ. (موک.): محانچێن
ماڕس
جنێوێکە بە پیاوتڕێنان دەووترێت
ماک
(کە.): هێلکەی گونییە. (فە.): تفنک٬ کونە لووت. گڵێکە (هەورا.): وێنی دۆشاوییە. مەستی و سەرخۆشی. بنچینە. میکرۆب. بنچینەی برینان. –ی خەویرکە: (باک.): پارزا. کوتان. پارزادان. –ی لێ پیس کردن: تەشەنە کردن. (باک.): دایک٬ دایکی بێچووە بەرخ و کارییە. مێ. مێیینە. (هەورا.): خاڵی گەورە و پەڵەی گەورە. پارچە خاکێک و ئیدی. (باد.): دایک. زمانی دایک. لە زاراوەی کۆنیشدا بە کار براوە وەکوو دوژمنێک گازی دوژمنی خۆی کرد گوتی: هەی ئەسپێ من ئد ماکێ تە گای: وای هەسپێ من ژن و دایکی تۆی گابێ
ماکاش
(باک.): خێڵ
ماکاو
(کە.):ماکاوی برنجی. زەوی مەرەزە کردنە چەند بەشێک بۆ ئاودان
ماکدەر
(سوور.):مەسدەر
ماکێش
(باک.): پڵاوپارزن٬ قاپێکی کون کونە بۆ چت پاڵاوتن
ماکێنە
ماشینه٬ چەرخ
ماکەر
ماخەر. کەری مێ.مۆکەر
ماکەو
(هەورا.): چییڵی
ماگە
ماڵ
موڵک٬ کردنە-:ساخ کردنەوە٬ماف سوورکردنەوە. ئەوەیە کە مرۆ هەیبێ٬ دەست پێ داماڵین٬هەوڕێ٬ پارەیەکە لە بری زێڕو زیو و جل و بەرگ یا لە جیاتی خوێن بدرێ بە ماڵی بووکی. ژنی خاوەن ماڵ٬ خانوو٬ خانەواده٬ منداڵ٬ (باک.): پەرگال. (هەورا.): یانه٬ (لو.):خانه٬ دێلییز٬ خوەمالی٬ خوەددیتی٬ سامان٬ بڕوانە: ماڵات٬ ماڵدار٬ ماڵداری٬ بێ-:(باک.): بێ دارمال٬ هەژار. بە-: دەوڵەمەند٬ خاوەند-. –کردن: ماڵ و ناو ماڵ پێکەوە نان. جووێ بوونەوە٬ ماڵێک بکرێتە دوو یا چەند پارچەیەک. زێی ووڵاخ و ئاژاڵانە. –اتە ئاڤا: مەمنوون٬ ماڵت ئاوەدان. –ا خودێ: مزگەوت٬ ماڵی خوا. زەکات
ماڵ ماڵانێ
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە
ماڵ ومناڵ