تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتووی ماست
(ئەردە.): تووژگ
شووس ماسای
شیر مایی (ئەرده.)
شفرەی ددانی فیلی.
شیرێ مار (باک.)
گیایەکه.
شەق و ماق
کارەسات، گێچەڵ، ڕووشه.
شەل و مار (ئەرده.)
فریشتەی ماریی
فریشتەی بەخت٬ چارەنووس
فیکەی مار
فیتووی مارییە
قولاپێ ماسی گرتنی
ماء
باڵاندنی بەرخانە. –کردن: باڵاندن
ماء ماء
بالەبالی بەرخانە
مات
(موک.):بەپەرۆش٬ پەرۆشدار٬ کز. –بوون: پنگ خواردنەوە٬ هەست لە خۆ بڕین٬ چرچە لە خۆ بڕین. واق ووڕماو شاش. –کردن: تاساندن٬ بێ ترووسکە. دیینج٬ کش و مات٬ کژو مات٬ بێدەنگ٬ دژ٬ دز٬ گڕ٬ داکەوتن٬ ووست٬ کپ٬ بێ دەنگ. قووڵکەی مەڕمەڕینییە و ما تێنی تێدا دەکەن. (ڕۆژ.کە.): تکە
ماتۆرە
(باک.): بێ میقدار٬ پەست٬ نزم٬ بێ نرخ
ماتی
کڕایی٬ بێ دەنگی٬ کاسی٬ بێ هۆشی٬ ئاسایی
ماتیین
جوورە تفەنگێکە
ماتێن
مەڕمەڕێن٬ (کۆ.): مووشانه٬ (هەو.): ماتانێ٬ (شا.): میتینی٬ (بابا.): مووشێنی
ماتە
(کە.کۆ.ڕەوا.): بە نزیک گەیشتنی میوە و تەڕەکاری دەڵێن (میوەی فەریک). –بووە: فەریک بووە. (هەورا.): ردی جەهەننەم. برژاندنەوە
ماتەمات
بە-: بە هێواشی٬ بێ دەنگ
ماخ
(باک.): فاسیلەیەکی جوێ کەرەوەی تییرانە یەک لە یەکی
ماخوولیا
ماخۆلیا٬ -یی: دێوانەیی٬ گراویی٬ دڵداری٬ خەمخواریی٬ خەمخۆری٬ گێژی