تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاماڵکردن
ڕاپێچکردنی قوڕ و لیته و ڕادانی له سەر زەوی، ڕافڕاندنی گیاندار
ساماڵکردن
نەمانی هەورو پەیدابوونی سایەقە
کەژماڵکردن
هاتنەدەرەوەی خەڵک لەهەموو ماڵێکییەوە و چوونیان بۆ کەژان بۆ گەڕان بەشووێن چتێکیدا
ئاردماڵک
چتێکە لە دووای تەواوبوونی باراش دەوروپشتی بەرداشی پێ دەماڵرێتەوە
ئاوماڵک
ئەو پووش و پەڵاش و هەڵاش و چیلکەو دارانەیە، کە لافاو لەگەڵ خۆی ڕایماڵیبێ و بردبێتی، مەردوم کۆی دەکەنەوە بۆ سووتاندن، قافوو
بەرفماڵک
بەفرماڵ، بێڵی بەفری
تیسماڵک
تیسماڵێکی گچکەیە