تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەمانەوە(هەورا)
خوواربوونەوە، کووڕبوونەوە، داهاتنەوە، قوولزین، داچەمین، چەمینەوە، چۆمانەوە، داچەمان، چەوتان، چڤکرن، کۆمانەوە. (خۆ) قەرانگەکردن
کۆمانەوە
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئەمانە
کۆی(ئەم)ە، ئەمان، ئەوانە
بازمانە
بڕوانە: بازمەنە، پاشماوە
برمانە(خۆ.، دەر)
(هەورا) دنکەنار، دەنکی هەناری ترش بە ئاو و گۆشتەوە ووشک دەکرێتەوە زستانان بەخووێ وە دەیخۆن و لەناو چێشتێشی دەکەن
بڵیمانە
گریمانە، لیمانە، بریوان، خووێن و خوڕێکە دووای زانێ بە ئافرەت و هی تردا دێتە خووارەوە. کێم و هەوای زەحیری دارانیشە
بەئەمانە
تازیمانە
تازیە، (باک) بنهاری
تاقمانە جفت
تاقمانە جووت
تاقمانە جووت
تاقمانە جفت. (ڕۆژ) تیقمانەجووت. یارییەکە یەکێک چەند چتێک دەخاتە دەستیەوه و بە هاوڕێکەی دەڵێ تاقمان لە جووت ئەویش ئەگەر گوتی تاق یا جووت و بە تاق دەرچوو یا بە جووت ئەوی ناو دەستی دەباتەوە، دەنا کەوا دەرنەچوو دەیدۆڕێنێ._کردن
تەڕەسڵێمانە(ئەردە)
جوورە گیایەکە خۆراکی ئاژاڵانە
جامانە
ئاغەبانوو، جوورێکیان پیاو لەسەر دەبەستی، جوورێکیشیان ژنان دەیکەنە کراس و دەسماڵ
خانمانە
یایانە،بانووانە،خاتانە.
خزمانە
خووشانە،ئاکار و شێوە و کردارێکە، کەلە خزمان دەوەشێتەوە
خوڵامانە
(هەورا.):کاکۆڵ
خۆمانە
چت یا کەسێکی خۆیی محرم، محرەمانە، خزمانە
خۆمانە خۆمانە
مەبەس لە مآڵ جودا کردنە وەی یەکێکە لەگەڵ یەکێکی تردا
خێرمانە
خەرمانە
ی گردی مانگ و رۆژ: گێرێکەلە هەورێکی تەنک لە دەرەوەی جۆخینە مانگ یا رۆژ پەیدا دەبێ نیشانەی بارانەیە،(هەو.)ئاخ،ئاخڵە،هێڵێکی گردە بە دەورەی مانگدا بە هۆی تەنکە هەورێکەوە پەیدا دەبێ گۆیا بە نیشانەی بارانەی دادەنێن.
درمانە