تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕماندن
پڕمەکردنی ووڵاخ لەکاتی لەوەڕیدا، باوو بژ بە لووتدا دەرپەڕاندن
پژماندن(ڕۆژ)
پشماندن، وەپشمین خستن
چۆماندن
چەماندن، خوارکردن، کووڕکردن
چەلماندن(باک)
وەقسەخستن
ڕاماندن
کەسێکی خستنە ئەندیشه و بیر کردنەوه
ڕتماندن
(باک.): پڕکردن
ڕماندن
(فە.،جا،جوا.)ڕووخان،داڕووخان،بە یە کادان.
ڕەتماندن
(باک.): ئاخنینەوەی زاری چتێکییه
ڕەتیماندن
(زا.): پڕکردنەوەی چاڵ بە قوڕ و چتی تر
ڤەخوماندن
(باک.): جووڵاندن٬ شێواندن٬ ڕاوەشاندن و تێکدانی چت.
کرماندن
کرمە لێ هێنان٬ کەچتی ناسک بخورێ کرمەی لێوەدێ
کەماندن
(باک.):سووتاندن بە کەمەئاورێکی٬ فەوتاندن.
گرماندن
دەنگی بەرزلێهاتن٬ دەنگی ڕووخانی خانوو و چیا و ئیتر. گرمەهاتنی تۆپ و تفەنگ.