تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڕماندن
کاوولکردن،وێران و کامباغکردن،ڕۆتەفتاندن،هێدی و هێمن و ئارام کردن.
داکرماندن
داخرماندن٬ وورد کردن و هاڕینی چتی ڕەق بە ددان
دەماندن
دەفاندن،گەشاندنەوەی ئاگر بە مووشەدەمە. –کوورە
زماندن
بەڕەڵاکردن
ساماندن
(ئەردە.): ڕێکخستنی چت
ستماندن
هەڵوەشاندن٬وێرانکردن ٬بێدادی کردن.
سەئماندن
پیسکردن،گڵاوکردن.
سەتماندن
(باک.): زارگرتن٬ زارنانەوەی شووشەو چتیتر٬ پڕگردنەوەی بیر ٬ وێرانکردنی شووێنێک٬ بسەتمینە:زاری بگرە
فڕماندن
فڕمەفڕم کردن.پڕماندن
قرماندن
تەقەکردن٬ تەقەیێکی زۆر بە چەکان کردن. سڕ کردن ٬ هەڕەشە کردن٬ خوڕین بە دەنگی بەرز لە یەکێک:تێی قرماند
قۆماندن
قەوماندن٬ هەڵاییساندنی کارێکی ناخۆش
قەرماندن
(باک.): ماندووکردن
قەماندن
(باک.): دارووشک کردنەوە بۆ سووتاندنی
قەوماندن
هەرا بەرپاکردن٬ قچاندن٬ هەڵاییساندنی ڕووداوێکی ناخۆش
لکووماندن
(باک.): بەرخوردن٬ تێک هەڵەنگواندن٬ بلووکوومیینە
نخووماندن
(باک.): بخوومێنە٬ دووبارەداپۆشیین
نماندن
(باک.): نواندن٬ خاوکردن٬ شل کردن٬ نەرم کردن٬ بنمیینە
هەڵفلماندن(ڕۆژ.٬ کە.)
(ڕۆژ.) گلماندنەوە٬ گەوزاندن٬ گەوزاندن٬ بۆسەگان بەکاردەبرێ ٬ کە یەکتری هەڵشێلن.
وەرماندن
(باک.): ئاوساندن٬ هەڵامساندن٬ وەرمین. (هەورا.): نوواندن٬ وەرخستن
پشماندن
پژماندن، ڕق هەڵستان، ڕک گرتن. وەپشمین هێنان: پژماندن، بێهنژاندن