تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ته ماتە
(باک) فەڕەنگی. باینجانی سوور. کەسێکی گورچیلەکەی ناساز بێ دەبێ نەیخووا
ماتە
(کە.کۆ.ڕەوا.): بە نزیک گەیشتنی میوە و تەڕەکاری دەڵێن (میوەی فەریک). –بووە: فەریک بووە. (هەورا.): ردی جەهەننەم. برژاندنەوە
ماتەمات
بە-: بە هێواشی٬ بێ دەنگ
قوماتەکردن
پێچانەوەی منداڵی ساوا بە تنراوێکی لە مەرحەمە یا چتێکی تردا
کوماتەک (باک.)
پارچەی کۆن٬ پەڕۆی منداڵ تێوەرپێچانێ٬ پەڕۆوپاڵ.
بزماتە
قرماغی برین، تووێژی ئەستووری سەربرین، بزمەتە
تووماتە(ئەردە)
سماتە
جوورە بەردێکی زۆرڕەقە. سمارتە.
قوماتە
پارچە تنراوێکە منداڵی تازەبووی پێ دەپێچرێتەوە