تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەش بەبار
نەخۆش٬ دەردەدار
لەش ساخ
باش٬ خۆش٬ لەش پتەو٬ تەندروست. (باک.): ئیڤنۆتە٬ لەش ساخ بوون: (باک.)بژیینی٬ بەدەنساخی٬ تەندروستی٬ (باک.): نیڤنۆتەیی
لەش ساخی
لەش سووک
لەش سڤک.-ی:لەش سڤکی
لەش پیس
کەسێکە کە وسڵی لەسەرە
لەشکر
بتۆم٬ پێگەه٬سپا٬ لەشکەر٬ (باک.): سوپا٬ ئوردوو٬ هۆردوو٬ هۆردی
لەشکربەز
لەشکرگه٬ هۆردوبەز
لەشکرداری
سوپاداری٬ سوپاسالار٬ (باک.): لەشکرزیی
لەشکرگا
هێز٬ هۆردوبەز٬ لەشکربەز٬ سپاخانە
لەشکری
لەشکری کوردستان:سپای کوردستان٬ جوورە گۆرانییەکە٬ یەکێکە لە دوازدە بەندەکان
لەشکەر
(باک.): لەشکر
لەشگران
تەمبەڵ٬-ی:تەمبەڵی
لەشی
تەنانی٬ بەدەنی
لەشیربڕینەوە
لەعل
لاڵ.بەردێکی بە نرخە
لەعلی بێ دان
(موک.):جۆرە ترێیەکی سوورە و بێ دەنکه٬ گلووری هێندەی مازوویێکە و خڕە
لەغ
(کە.):گرێ٬ دەڵۆ٬ لەغی تێخست:کارەکەی بە جێ نەهێنا٬ گرێی تێ خست
لەغامە
(ڕۆژ.):لغاوه٬ لالغاوه٬ سووچی هەردووک لای زاری
لەغەر
(کە.):لاواز٬ لەڕ٬ بێ تووک٬ ئەو جۆگەیەیە کە سەری پۆشراوه٬ نەغەم
لەغەم
(کە.موک.):جۆگەی سەرپۆشراوه٬ لەغەر