تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاقلە
کاکرۆس، جوورە گیایەکی بەهارییە دەچێنرێ بەرەکەی کەلووی درێژە چەند دەنکێکی تێدایە بە کوڵاوی و لەناو چێشتیشدا دەخورێ
پاقلەکێویلە
جوورە پاقلەیێکی کێوییە
پتیلە(لۆ)
پڵییتە
پسوولە
_ی تێپەڕینێ: پەساپۆرت. (باک) پەستەوان
پشتملە
پاشەملە
پشتەملە
پشتەمەلە
جوورە مەلەیێکە لە سەر پشت دەکرێ
پشیلە
(هەر) کتک. (هەورا) کتە، کتتە. (لو) پشی. (باک) پسک، پسنگ، پشۆ، دهلک. پشە. لە موکریانێدا بە پشیلەی نێرە دەڵێن گورپە
پلپلە(باک)
پەپوولە. پرپرەی گووارەو ئیتر
پلە
بۆ (کۆ) دەڵێن پلەکان، پایە (دەر) پابلقە، پایە. جێگا پێی نێردیوان و پلەکان. بەقامکی گەورەو هەڵمەقووته_لێدان. (هەو) بستە. (هەو) بۆ پوور بەکار دەبرێ لەکاتی ئاخۆتن و ووتوو وێژێدا. (باک) پەڵە. ڕێز، پایە، پایەگا. پا، دەرفەت. جوورە گەمەیێکە
پلەپلە
پایەپایە
پونگەکێفیلە
پوولە(موک)
جوورە ماسییەکە
پژملە
شەپەڵاخانە، زللەی پژملێیە
پۆقلە(دزە.، ڕۆژ.، دەر)
پۆیلە(هەو.، هەورا.، زەن)
ڕیشووی زەنگیانەیە، کە پووڵەکەی زێڕو ئیتری بەسەرەوەیە بەسەری منداڵانیدا دەکەن. زڕو زەنگیانەی سەری ژنانە. پارچە خشڵێکیشە، کە بەلا جانگێدا دەکرێ. پۆیلانە. (خۆ) بارو بوو، بەخشش. منداڵێک دووای بوونی، کە بیبەنە لای باوکی و خاڵی هەر چتێکی کە بیدەنێ: _ی پێدەڵێن
پیرخەلیلە(هەورا)
پیرخەنیلە
چێشتێکە بە برنج یا ساواری وورد لێبنرێ. ئاردی ساواری، پیرنی، (هەورا) پیرخەلیلە. سمیتک
پیلە
کێشە، ووشتومڕ، مشتومڕ، شەڕ، دەمەقاڵە، دووگورزە، بەربەرەکانی، داروگیر، (باک) خرچۆک. مەرەکەمەرەکە، خڕەپیچک، (شەڕو بنار)، دەمەقڕێ، دەمەتەقێ، بچەگانێ. بەدمەستی._پێ گیران: ڤەگڤزین._پێگرتن: بەربەرەکانی کردن، تێکگیران، مل لەبەر ملنان، ڕاهشتن هەڤ. (ئەردە) قۆزاخەی کرمی ئاوریشم