تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووتیلە(شا)
توورەکێویلە
توولە(خۆ)
توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە. (بار) بێر، بێرکم، ڕکە (قەفەز). (فە) تۆڵکە، نانی حاجی لەگلەکی. توولەی دارەمێوو ئیتر، توولەی بڕکەی خەیارو ترێزوو شووتی و کاڵەک و شەمامەو کاڵەکە مارانەیە. (باک) بۆق. (هەورا) تەرز. خەڵفی یەک ساڵانەی دارانە._مار: بێچووی مار، (موک) تیرەمار، (هەو) ئەسپەمار، ماری باریک و گچکە
تڕۆلە(باک)
تۆقلە
(شا) گۆپکە، چرۆ. (بابا) پۆرگ. شووێنێکە لە ئەندام، کە هەڵتۆقیبێ
تۆلە(موک)
تۆل، پس، پز. منداڵێکە لە نێو زگی دایکیدا بێ. جوورە پارچەیێکە، کر، قماش. (باک) توڵەسەگ
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیلە
(فە) توولەی دارەمێوی. (دەر) کۆڵ، تێلەگە. ڕەشتاڵە، ئاژاڵ و ووڵاخی ڕەشتاڵە. (باک) ئازاد، ڕزگار، بەخشراو، پاکانەکراو. کەچ، خووار، سیلە._ی چاو: سیلەی چاو
تیکلە
مەنجەڵۆکەی گچکەی مسینە. جەڕڕە. دیزەی گچکە
تەشیلە
لۆکە یا خورییەکە، کە بە خەڕەک ڕێسرابێ و لە دووخدا ماڵرابێ. خولخولۆکەیەکی دارینە ماشەری پێدا دەکرێ و لەسەری دەکرێ بە گوڵۆڵە. هەڵمات
تەقتەقیلە(هەورا)
تەقلە
کڵاو، تەقیلە، یەکەمین بەری هەنجیرییە، کە بەناکامی هەڵیدەوەرێنێ
تەقیلە لەسەر تەقیلە
جوورە گەمەیەکە، کە چەند کەسێک بە خڕی دادەنیشن، وەستاکەیان لەو کاتەدا دەڵێ: تەقیلە لەسەر تەقیلە هەر کەس نەیبێ زەلیلە، پشکۆ لەسەر سەبیلە
تەقیلە(جا.، هەورا)
تەویلە
(ڕۆژ) تاوڵە. (باک) بنی. شتیر، کۆلیت، کۆڕنیت، گەووڕ. (هەورا) پشتیر. تەوڵە، کووتان، گەلەخان. (زا) ئاخێر. پاگەە، پانگەە. خۆکە. ژوورێکە ووڵاخی یەکسمی تێدەکرێ. تەویلەی ڕەشەووڵاخان: کۆخ، گاگلدان._ی کەران: هەرخان
تەوەرگەژێلە
تەرزەڵووکە
تەپسیلە(خۆ)
جوورە چێشتێکە
تەپلە
جوورە کڵاوێکە وەکوو فێسی وایەو هەیە زۆر درێژتریشە لە خوری دروستدەکرێ (هەورا) کۆلۆس، کووم، تەپلی، تەپکە، هەورامی و جووانڕۆیی و لوڕو کەڵهوڕو ئیتر لەسەری دەکەن. تەپڵەکی جگەرە. کەلارە. (ئەردە) تەپەی کڵاو