تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوولەکە
(هەو.) کدوو٬ کودی٬ کوولەکێ ٬ کولندر٬ (باد.) کوندک٬ کریتی٬ قوندک٬ (شەم.) کولند٬ (ڕەوا.) کەدوو٬ (بار.) کوندڕ٬ بە پیشاوی بەیانی بخورێ لە خورێنی کرمی پێ فڕێدەدرێ. لەـــ ی تەڕیش داناویان نەماو.
کوولەکە دەروێشی
جوورە کوولەکەیەکی بنجڕی ملباریکە دەروێشان ڕۆنی سوواڵی تێدەکەن٬ گیایەکیشە لە نێوەدەغڵی دەڕوێ بەرێکی وەکوو کوولەکەی دەگرێ بەڵام ئەم ووردە.
کوولەکەب ووشک
کوولەکەباڵقەباغی
کوولەکەیەکی ملدرێژە نماوەکەی دەردێنن چتی تێدەکەن.
کوولەکەدۆشاوی
جوورە کوولەکەیەکی شیرینی سوورە و دەکرێ بەچێشت.
کوولەکەدەمە
جوورە هەنجیرێکە لە هەرمێ ی دەچێ.
کوولەکەسەندەڵی
جوورە کوولەکەیەکی گەورەی سەرخڕی قاشقاش دەکرێ بەچێشت.
کوولەکەی ئاوی
جوورە کولەکەیەکی چکۆڵەی باریکی سپییە.
کۆلەبژە
(کۆ.):کاریلەی ساوای یەکمانگییە
کۆلەدار
(خۆ.):کۆلکەدار
کۆلەیی
بەندەیی ٬بەندەگەری
کۆلەیێتی
بەندەیێتی ٬ بەندەگەرێتی
کیسەلەمل
مەبەس لە کچی جووانکیلانەیە.
کیلەرک (باد.)
گەنجینەی ژوورێ.
کێلەبەردانێ
یاریەکی دوودەستەیییە هەر دەستەی چەند کەس بن٬ دەبێ ئەوەندە تەنکە بەردی بچووک بەقەد دەستێک ئامادەبکەن دەستەیەکیان بەردەکانیان دەچەقێنن دەستەکەی تر تەنکەبەردەکانی تێدەگرن.
کێلەندی (زا.)
جۆرهداسێکی گەورەیە بەهەر دوودەستان دەگرێ و دروێنەی پێ دەکرێ.
کێلەک (باک.)
کەلەکە٬ لاتەنیشت.
کەبلەمە
کەرتەلەڕ
ووڵاخی بەرزی لاواز
کەشکەڵانی فەلەک
پەڕپەرۆچکەی ئاسمانی