تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توولەک
نەخۆشییەکە ووڵاخان باریک و بنێس دەکات. گیاندارێکە تووکی وەری بێ لە بەهارێدا. ڕێوییەکە تووکی هەڵوەریبێ. (کە) منداڵێکی دە دووازدە ساڵانەیە چ نێر بێ چ مێ. گەنجی تازە پێگەیشتوو
توولەک بوون
وەرینی تووکی ڕێوی و ئیتر
توولەک کردن
تووک هەڵوەراندنی گیان لەبەران لە بەهارێدا
تووم کوولەکە
تۆ کوولەکە. کرمی چیکڵدانەیە
تڕلەیلێ
بریتییە لە مەردومی بێ نموودی هیچ و پووچ
تۆقلەکردن
هەڵتۆقین، هەڵزرەپان، لیرکردنی ئەندام، هەڵزڵەپان. هەڵتۆقینی کەڵبەی هەنجیر
تیتلەپیچاخ
زیقاولە، تیترواسک
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیلەقەیپشتی
بڕبڕەی پشتی، کاریتەی پشتی
تیلەکۆ
پارچە هەرێمەکە، لە کوردستانی ئێرانێداو ناوی هۆزێکیشە، کە لەوێدا جێگیربووە
تێلەکێش(هەو)
ئەو ژنەیە، کە سوواڵەی هەڵدەگرێتەوەو بە باقەباقە دایان دەنێ، لە گەرمێندا گۆیا تەنها کاری ژنانە
تێلەکە
کۆڵێکی بەستراوو ئاماده یە بۆ ئەوەی بەکۆڵ هەڵبگیرێ
تێلەگە
تەحلەسیڤ(زا)
جوورە کاڵەکە مارانەیەکە دەخورێ
تەخلەم(باک)
(باک) دەهەم. دەر، شوون، شووێن: بارام لڤێ تەخمێ هات کوشتن: واتە بارام لەو دەهەمە، لەودەرە کوژرا
تەرتەلەمان(باک)
تەرزەکوولەکە
توولەی کوولەکە
تەقتەقیلەساز
قاپقاپساز._ی: قاپقاپسازی