تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلەوچکە
بەربۆسە، مرازێکە لە کەرەستەی جووتیدا
جەلەولا
شارێکی کوردی ناودارە لە ژووری خانەقینێیە لەشکری عومەری لەگەڵ خەڵکی ئەم شارە شەڕی کرد
خلەوبوون
خلبوونەوە، تلەوبوون، گلەوبوون
خەلەوخەرمان
دەغڵ و خەرمان،خانم و خاتوون
خەلەوورەش
(هەورا.):دەخڵفرۆش
درێلەومێکوتە
(هەورا.): زیپکەی مێکوتە
دڕکەکەلەوێ
گیایەکی بەهارییە دڕکێکی تیژ دەردەکا ئەژنۆیەک بەرز دەبێتەوە
زەلەویان
(زا.): شڵەژان
سادەلەوح
سادە٬ کەمهۆش٬ بێهۆش٬ گێل. –ی:سادەیی٬ کەمهۆشی
ساوەلەوان
(هەورا.دەلو.):بەرخەوان
سەقەلەوێنجە
گیایەکەوە وێنجەی دەچێ کەلووی درێژ وباریکە.
شیلەوگەرم
شیرەو گەرم. شلەمەنیەکه نەزۆر گەرم بێ.
شێلەوبێله
واو وا، ئاواو ئەئاوا.
شەلەوشەپک
شەل و شەپک. ڕانک و چۆغه.
شەهلەوەند (باک.)
شەولەوەڕ
شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن، لەوەڕێکیشە بەشەو بکرێتە بەر ووڵاخ و ئاژاڵان. شیوەخووار.
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.