تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەتە
(کە.):دەرۆزه٬ سواڵ
لاق و لەتەن
پاوپل٬ پێ وپل٬ پێچک٬ قاچ و قول
لەتەرێ
(هەورا.): تەشی٬ سەرلەتەرێ : سەلکەتەشی
لەتەرە
(هەورا.): تەشی. سەرلەتەرە:سەرەتەشی
لەتەچن
(هەورا.): سوواڵکەر٬ -ی(کە.):دەرۆزە
لەتەچیینی
(کە.):سوالکەر
لەتەک
لەگەڵ٬ لەلا
لەتەک تۆ
لەلای تۆ
بەلەتەبەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی قیت و لوول و ڕاست و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشیدا بێ
بەلەتەبەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن لەشی سپی بێ و نوخته نوختەی ڕەش یا سووری پێوە بێ
بەلەتەی بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو هەموو لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەتەی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو لەشی تەواو سپی بێ
فیلەتەن
زل٬ ئازا٬ لەندەهۆڕ٬ زەبەللاح٬ لاهێر
کەللەتەزێن
بۆ ئاوو ماستاو و چتیتری زۆر سارد بە کاردەبرێ
کەلەتەتڕ
(کە.): بناغەی چرووک
بالەتە(باد)
میوە یا تەڕەکارێکە تاکتاکێکی پێگەشتبێ.(باک) ترێیەکە لە پێشدا بگاتێ. نیشانە. سەرەتای گەیینی میوەیە
شێفەلەتە
بەری گیای (مارگر) ییه، کە سوور و شین و خۆشه و دەم دەداتەوە.
قەلەتە
(موک.):قەلاده٬ ملوانە
چڵمەلەتە
مەبەس لە ناوکی گووێزو بادام و ئیترە، کە هێشتا شیرە بێ و خۆی نەگرتبێ و نەگەیشتبێ