تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەت
زوولاک٬ ساد٬ پارچه٬ تیلمه٬ کەر٬ لەتک٬ کوت٬ کەرەت٬ نییوه٬ کەرک٬ لەه٬ لاتک٬ نییڤ٬ کووز٬ لەبتوون: پارچەبوون. لەتکردن :پارچەکردن٬بڕین٬ قەدکردن٬ شەق کردن٬ پەلکردن
لەت وپەت
بڕوانە:لەتلەت
لەت وکوت
هەپڕوون بە هەپڕوون
دوور لەتۆ
دوللەتۆ ، لە تۆ بەدووربێ
لاق و لەتەن
پاوپل٬ پێ وپل٬ پێچک٬ قاچ و قول
لەتر
(ڕۆژ.کە.):پاڵ پێوەنان٬-بردن:بەدەما چوون٬ بەلاداهاتن
لەتک
لەت٬ پارچه٬ لاتک٬ لەتکه٬ پارچە پارچه٬ نییڤانی
لەتکە
لەتکە هەرمێ و سێوو ئیدی و شککراو. لەتکە خۆخ٬ لەتکە هەنجیر
لەتکەخشت
زەنگوڵ٬ ئاجوور٬ پارچەخشتی ناڕێک٬(شار.):خرچان
لەتکەنۆک
(هەورا.): لەپە
لەتە
(کە.):دەرۆزه٬ سواڵ
لەتەرێ
(هەورا.): تەشی٬ سەرلەتەرێ : سەلکەتەشی
لەتەرە
(هەورا.): تەشی. سەرلەتەرە:سەرەتەشی
لەتەچن
(هەورا.): سوواڵکەر٬ -ی(کە.):دەرۆزە
لەتەچیینی
(کە.):سوالکەر
لەتەک
لەگەڵ٬ لەلا
لەتەک تۆ
لەلای تۆ
ئاوی شیلەتین(هەورا)
بالەتە(باد)
میوە یا تەڕەکارێکە تاکتاکێکی پێگەشتبێ.(باک) ترێیەکە لە پێشدا بگاتێ. نیشانە. سەرەتای گەیینی میوەیە
بەلەتاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاوەستێ و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و لەشی بۆربێ
بەلەتاڵەسۆر بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستی و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویدا بێ و لەشی سوور بێ و چەند پەڵەیەکی سپی لە لەشیدا بێ
بەلەتاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووبێ و لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەشینی سپی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سپی
بەلەتاڵەشینی سۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین یا سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەش و پەڵەی سپی لە لەشیدا بێ و سەری ڕەشبێ
بەلەتەبەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی قیت و لوول و ڕاست و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشیدا بێ
بەلەتەبەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن لەشی سپی بێ و نوخته نوختەی ڕەش یا سووری پێوە بێ
بەلەتەی بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو هەموو لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەتەی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو لەشی تەواو سپی بێ
خەلەتکۆر
(زا.)جرجی کووێر
دەڤلەتا سەرێ خۆ
(باک.): بەخێرا خۆت، سندووقی سەری خۆت
سووربلەتی
گۆیژەسوورە.
سۆبلەتی(دزە)
(خۆ) سۆربلەتی، دارێکی بەراو و دێمەکارێشە دارو گەلایهکەشی وەهی دارەگێوژی دەچێ بەڵان سوورترە دارە کەی دڕواییە و بەریکی خڕدەگرێ،و ناخۆرێ ووردە وەکوو گێوژی وایە بەرهکەی بەدەم بارانەوە پێدەگات.
سۆربلەتی
سوبلەتی،گۆیژە، موورە.