تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشت لێدان
گەمەیەکە چەند، کەسێک بە کووڕی لەدووای یەکتری دادەنیشن و بەروودوا بەسەر یەکتریدا دەچن بەلێدانی لەپشتی ئەویتر
پشت لێدانەوە
دڵنیابوون، حەسانەوە نیگەرانی نەمان لە بابەت پێکهاتن یا پیک نەهاتنی کارێکەوە
پل لێدان
پێ لێبڕین
واز لە هامووشۆی یەکێکی هێنان
پێ لێخستن
مەبەس لە چاو قووچاندنە لە چتێکی و لەسەر نەڕۆیشتنی
پێ لێداگرتن
مەبەس لە زۆرکردن لە کەسێکی و میچ لەسەرگرتن بۆ کارێک. دانەواندنی پێی ئاش بۆ وورد هاڕینی
پێ لێنەر
درکێنەر، ددان پێدانەر. پالێنەر
پێ لێهەڵبڕین
پێ لێهەڵکێشان
شوو لێهەڵکێشان، پێ لێهەڵێنان
پێ لێهەڵێنان
پێ لێهەڵکێشان، شوو لێهەڵکێشان، پێ لێهەڵبڕین، دەسدرێژی کردن، تێپەڕین
پێ لێوەرگێڕ
تەنراوێکە لەکاتی تەنینێدا جۆڵا پێی بەلایەکیدا وەردەگێڕی ئەوسا تەنراوە دووباد دەبێ
پێ لێپارازتن
چاوەدێری کردنی چتێک بۆ ئەوەی، کە پێی لێنەنێ
پێ لێڕاکێشان
پشت لە کارو کردارێک کردن
پێچ لێدان
پێچ لە ئاسندان وەکوو بورغی. خووارو چەوت ڕۆیشتن، لادان. یاخی بوون، بێ گووێ پێکردن._بزێوی کردن. فێڵکردن و قوماربازی
چزە لێهەڵسان
چززەو کززە لێهێنان
چزە لێهەڵساندن
پێوەدانی دووپشک و ئیتر، ئازارو زیان پێگەیاندن، چزە لێهەستاندن
چلپ و لێس
دەنگی لستنەوەو هەڵ لووشینی چت، لستنەوە
چێشت لێنەر
ئاشتچی، (هەورا) چاشتکەر
ڕق لێهه ڵگرتن
وه زگدان،ڕق له دڵ گرتن له یه کێک بۆ تۆڵه لێکردنه وه ی له ده ر فه تێکیدا.