تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولێز
کون لە دیواردا٬ دەرییجە.*
کولێزە
مەزرەو ٬ ئەستوورک٬ خەپلە٬ خەپلێ٬ مادە٬ لەواش٬ (کۆ.) نانی دەستی.
کولێن
گۆشەیێکی ناوماڵ و یا دەوارە٬ کەمەشکە و هیزە ڕۆن و پێستە پەنیری لەسەر دادەنێن.
کولێن (شارە)
شووێنێکی تایبەتیە لە نێو دەواراندا کەل و پەلی نرخداری تێدا دادەنرێت٬ (شار.) کوور٬ کەلێن٬ شارگە٬ پەناگە٬ داڵدە٬ خەشیو٬ کولین.
کولێک نیسان
گوڵێکی سوورە وەکوو خاشخاشی وایە لەسەر هەر شووێنێکی لەش دانرێ دەیکاتە برین.
کون و کەلێن
کووزلێدان
خانخانکردنی زەوی بە گاسن بۆ دێراو و گۆل.
کۆلێن
(شا.):کووپه٬ دەفرێکی گلێنی سوورکراوەوەیە
کۆلێنانی
کۆلێنانی (هەو.٬ کە.)
جادووگەر٬ نزانووس.
کیلێل
ئەنبار٬ ژووری دانەوێڵە٬ کیلێر.
کەفلێدان
بریتیە لە بردنی چتێک بە ناخونەک
کەلێز
(باک.):کوولەکەی ووشک
کەلێن
دەرفەت٬ کولێن٬ کەلەبەر٬ گۆشه٬ جێگای بەلاوه٬ کۆژی تەریک٬ قوژبن٬ قەڵەشت٬ پەناوداڵدە٬ کەمین. بۆسە. مەڵاس.(جا.):پەیجۆ٬ مکۆ٬ ئەر
کەلێچە
پالاخی گامێشییه٬ کە دووساڵانەبێ
کەولێدان
گازندەلێکراو
گلەیی لێکراو.
گالێش (شن.)
تا٬ گییشە.
گاوولێش (کۆ.)
تێکهەڵاویتن٬ تێکەڵاوی.
گلێخە
گوڵی شین و سپی دەردهکات و بە گوڵی لاولاوی دەچێ ٬ بەڵان وهکوو وەنەوشە سەر شۆڕدەکەنەوە٬ سەرکەکەی دەکوڵێنن ودووایە ووشکی دەکەنوە و هەڵیدەگرن بۆ شۆی بووزووان لەکاتی پێویستدا دووبارە دەیکوڵێننەوە٬ ـــ بەرازە: بنەکەی بە پیشاوی لەسەر هەر قونێریا جێگایەکی خڕدانراێ ٬ بە دوو سێ جاران دەری دەکات ٬ بکوترێت و لەنێو پەڕۆیەکی تەڕدا لەبن ئاوری بپیشێرێت و لەسەرهەر کولکێکی دانرێ دەری دەکات.