تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دافلیقاندن(ئەردە.)
داشلیقانن،فلیقاندنەوە.
دافلیقیان(ئەردە.)
داشیلقیان،فلیقانەوە.
دالیسان
لێستن٬ لێستنەوە
دالینۆک
(بار.):ترێیەکی ڕەش و ووردی کێوییه٬ (شا.):ترێ رێویلە.
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە
دانزلین
(باک.):هەراسان بوون٬ جاڕس بوون
داهەلیان
(باک.):خۆداهێڵان٬ خۆداهێشتن
دلغەلینەک
(باک.): ڕشانەوە
دلیار
(فە.): ڕاستبێژ، دەست لە ملدەر، تەماشاکار، (فە.): -ی: ڕاستبێژی، دەستلەملدان، تەماشا کردن
دلیق
دلق، بەری گوڵە باغێکی سوورە و بۆ ڕەوانی باشە
دلین
(باک.): هەست و خۆشویستن
دلیوان
(فە.): تەبەنە. (ڕۆژ.): دەرزی پینەچیان
دووفلیقانە
چتێکە سەری دوولک بێ، دوولەپان ، دووشاخە، دوولپ،دوولک،دووپەلان
دووفلیچقانە
چتێکە دووپەلی لێ بووبێتەوە پەلەکانی لەیەکتری نزیک بن
دگولیک
دیان کلیلە بوون
دیلیز
(یەز.):مال
دێردلین(باک)
دەلیا
زۆر، دارا- یەک دەخووا. دەریا
دەلیالووش
مەبەس لەزۆر خۆر و چاو برسییانە