تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فلیقاندنەوە
(زا.٬ ڕۆژ.٬ گژ.) پرچقاندن٬ هەڵکوشین و چنک تێخستن وەکوو تەماته٬ کە هەڵی فلیقێنی ٬ (باک.): مخمخاندن٬ (دەر.) پلیقاندن٬ (هەورا.): تلیقاندن٬ جیق دەرهێنان٬ توڵخاندنەوه٬ پورخاندنەوه٬ پەلاختن٬ (باک.): پەلچقاندن٬ پڵیشاندنەوەی میوە یا چتێکی تری ناسک و نەرم لە بن چتێکی یا لەژێر پێیاندا
فلیقانن
فلیقاننەوە
فلیقانەوە
مخمخین٬ (باک.): پەلچقین٬ مرچقین٬ پڵیشانەوه٬ پەتشان٬ (باک.): پرچقان٬ جین دەرهاتن٬ توڵخانەوه٬ پورخانەوە
فلیقاو
فلیقاوەوە
فلیقاوە
فلیقاوەوە
فلیقیان
فلیقیاگ
فلیقاوەوە
پلیقان
پلیقاندن(دەر)
ژلیقان
(ئەردە.):شڵەژان
ژلیقانن
(ئەردە.): ژلووقانن، تلیقانن، فلیقانن،فلیقاندنەوە
ژلیقیان
(ئەردە.):شڵەقان،شڵەژان، فلیقانەوە،جیق دەرهاتنی ترێ و چتیتر
ژلیقیاگ
(ئەردە.): ژلووقیاگ،تلقیاگ،شکیاگ
دلیق
دلق، بەری گوڵە باغێکی سوورە و بۆ ڕەوانی باشە