تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لوورە
-ی سەگی و گورگی٬ لووریین:جێگا٬ (دەر.): لوولە. (کە.):جوورە کورتانێکە
لوورەلوور
نێوی دەنگی سەگی و گورگی و چەقەلییە کە دەلوورێنێ٬ (دەر.):لوولەلوول
پلوورەوارانێ(هەورا)
کۆلکە زێڕینە
بەلوورە(دەر)
بالۆرە، کە لەکاتی کوتنیدا بەسەری قامکان لە گەروو دەدەن
میلوورە
(کە.): مێروولە
پلوورە
دووبارەی هەنگووین، کە شانەی تێدا لێ دەدات بۆ دروستکردنی هەنگووین. (هەورا) پلووسک. چتێکی بۆشە هەنگ شانەی تێدا هەڵدەبەستێ، کوورەی هەنگانە
چلوورە
جوورە خوواردەمەنیەکی ساردو شیرین و ڕەنگینە
چلوورە(بابا.، شار)
(باد) گلیلە، (بڵ) سوولەڕمە، (کۆ) مووم، (بار) زەمەگلێرە، ژەکلێرە، (خۆ) ڕمە، (هەورا) بەیسە، ئەو شووشە سەهۆڵانەیە لە کاتی سڕی و بەستەلەکێدا بە سوولاک و گووێسوواندا شۆڕ دەبنەوە، واتە ئاوێکە لە کاتی سڕو سەرمایەدا لە سەردەمی چۆڕانەوەیدا هەر لە حەواوە دەیبەستێ
کولوورە
پوورەی هەنگ.