تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گولات (باک.)
پارچە زەوییەکی ڕەقە.
گولالە (هەورا.)
چکۆلە٬ گچکە.
گولامت (باک.)
گولان (ڕۆژ.)
مەڕمەڕین٬ گەمەیەکە بە گولە دەکرێت.
گوڵشیلان
گوڵەمێلاقە
گوڵاڵە سوورە٬ گوڵەنیسان٬ گانگلۆک.
گێلاخە
گێلاس
نێوی ئافرەتانە٬ گلیاز٬ ئاڤزەلەک.
گێلانەوە
گەڕانەوە٬ گێرانەوە.
گەرگەلاری
گەلاج(باک.)
بەدکار٬ زیاندەر٬ ئازاردەر٬ زیانکاروـــ ی : بەدکاری ٬ بەدکرداری٬ زیاندەری٬ ئازاردەری٬ زیانکاری.
گەلار
ڕەوە٬ (ئی پشیلە و ئی وەک وی.)
گەلاوێژ
تیرەباران٬ میوەگەنان٬ سەریسانگ٬تیرمە٬ نێوی مانگی نێوەڕاستی هاوینێیە نێوی کچانە٬ گوولاوێژ٬ ئەستێرەیەکە لە نێوەڕاستی هاویناندا پەیدا دەبێ ٬ کەلەوە بەولاوەشەوە دەست بە فێنک بوون دەکات (هەو.) گیشەی گەنمییە٬ کەگوڵی باقەیەکی بکەوێتە دەرەوەو هیچ باقەیەک نەکەێتە ژوورەوە.
گەولاز (باک.)
ڕەستە و ڕیزی ژووران٬ ڕیزی چاوەخانووان.
گەچلان
گەچلاندن
گەڕەلاوژە
بەنۆبە و بەدەورەگۆرانی گوتن.
گەڤلاندی(باک.)
گەوزێندراو.
یێلاکردنەوە (فە.):
یەکلاکردنەوە.