تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولاک
ڕەشەبا٬ باوبۆران٬ گەردەلوو.
کولییک مێلاق
کولیک مەشک٬ گوڵێکی زەردە و سووریشی هەیە گوڵەکەی بکوترێ لەسەر هەرجێگایەکی دانرێ ٬ کەهەوای تێدابێ دەری دەکات.
کوولایی
کوڕەلاش
(هەو.):گیایەکە وەکوو ئاڵەکۆک وایە و دەخورێ و چەورە بەڵان گەڵای چکۆڵەترە
کوڕەلاو
کڵۆلاش
(هەورا.): گیایەکی بەرزە قۆزاخەیێکی دەنک دەنکی باریک دەگرێ ددانی پێ دە ئاژننەوە
کۆرەلاش
گیایەکی بەهارییە لە شنگ دەچێ٬ بەڵام ئەم گەڵای پانترە
کۆرەلاش
گیایەکی بەهارییە لە شنگ دەچێ٬ بەڵام ئەم گەڵای پانترە
کۆزلاخ
(باک.): کۆخک٬ خانووچکه٬ کۆخ٬ خانووی گچکە و نزم
کۆلار
(باد.):کڵاو
کۆلارە
باڵندەیێکه٬ کوڕکوڕ٬ کۆلارەمار٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆری زیاندارە وە داڵی دەچێ.(کۆ.موک.): بادەوە٬ منداڵان جوورە چتێکی لە قاقەزی ڕەنگا وڕەنگ دروستدەکەن و هەڵیدەدەن بە حەوادا٬ بە دەزوو دەگیرێ
کۆلارەمار
(زا.):کۆلارە.(باد.):قرغۆ٬ کۆرکۆرە٬ داڵ
کۆلانە
وەکوو کۆلان٬ وەکوو بەندان٬ بەندیانه٬ وەکوو نۆکەران٬ بەندەوار. بەخششی کۆلە و نۆکەران
کۆپلانە
(باک.): سەرەوەژێر یا پەرت کردن
کۆکلاخ
(هەورا.): چەقە٬ جوورە بنیشتێکە
کێلان
کالا٬ بەرگی خەنجەر و شیر.
کێلانە
کێڵان٬ (هەورا.) کەلانە.
کەرچلاندن
(باک.):تێکەڵکردن