تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێلاقە
گوولێکی سوورو کێوییە لە خاشخاشی گەورەو خۆڕاگرتره٬ بڕوانە: (گوڵەمێلاقە)
مێلاو
نارجیله٬ نێرگەلە
مێلاک
تام٬ چێژ. –کردن: تام کردن٬ چێژوەرگرتن
مێژییلانک
(باد.): مژۆڵ
مەحلان
(باک.): کارزان٬ قاییل٬ زانا٬ هونەرمەند٬ کارساز٬ شارەزا٬ (باک.): چستە
مەخلێلات
(باک.): ترێزوو
مەشکەلاق
(خۆ.):بەلەک
مەشکەلوولاک
(خۆ.):بەلەک
مەلاتەقتەقێن
گەمەیەکی منداڵانەیە
مەلاشوو
میچی سەرەوەی دمییه٬ گۆشەک٬ شیلکە سەرە لەسەر نێو چاوانە ٬ مەلاژوو٬ مەلاژگە(نەو.)٬ ئاسمانەی دەم٬ ئاریینگ٬ (هەورا.): ئاسمانەو دەمی٬ (باد.): پانک
مەلاژوو
ئاڵوو٬ مەڵاشوو. –کەفتی: ئاڵوودار
مەلوولاو
(بابا.): جوورە هەویرێکی جۆ و گەنمییە پەلخوڕی دەکەن و دەیدەن بە ماڵاتانی نەخۆش یا تازە زاو
مەندییلان
(کۆ.): کێوی٬ پنچکە گیایەکە زۆر بڵند نابێ و گەڵای وە ئی کوڕادەی دەچی نێزیکی گەزێک بڵندە لەسەری گوڵێکی سووری نێو سپی دەردەکات
مەڤلاندن
(باک.): تێ هەڵسوون٬ ڕەنگ کردن
نسلاندن
(باک.): پاڵێوران
نژلاندن
(باک.): کۆکردن٬ لەسەریەک دانان
نیمچەلادەر
تربووسدار٬ نمدار. (دزە.): شەدار
نەقلانە
(هەورا.): نەخشە
نەکلاندن
(باک.): داخستن٬ پێوەدان٬ پەستی(بنەکلیینە)
هالان
(باک.): ئازا٬ بووێر٬ کەسێکە زۆر بەخۆی هەڵبڵێ