تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لادە
کلابە ٬ وەلاکەوە٬ گوڵێکی هەمە ڕەنگەیە و بێ بۆنە٬ دیوارێکە لە تەپاڵە دروست دەکرێ ٬ (کر.) بۆ دەبی کا.
لادەر
لادەگا
لار
جۆرە هەڵپەڕینێکە٬ خوار ٬چەوت٬ خووار٬ کەچ٬ لارولەنج.
لاراندنەوە
لارانەوە
لەرانەوە٬ لەرینەوە.
لاربوونەوە
لاربووەوە
خواربووەوە.
لارج (هەو.)
لاتەنیشتی هێلکەیە ٬ سەرو بنی نییە تەنها لاتەنیشتەکانییەتی .
لارولۆچ
خواروخێچ٬ تیلاوتیل٬ تی و تی ـــ گرتن: لارولۆچ بوون .
لارولەنج
خاوخاو٬ (ژا.) نازونیو ناز٬ بە ــ : خەرامان٬ نازوئیما.
لارولەنجە
رۆیشتنی بەناز٬ نازگۆز٬ لەنجەولار٬ بەنارەوە ڕۆیشتن٬ دڵبەرانە٬ ناز٬ نازو نیوناز٬ عیشوە.
لارکردنەوە
خوارکردنەوە
لارکە
خوارە٬ چەماوە٬ لە لار بوونەوەت.
لاری
خواری ٬ـــ گرتن : لەڕێ کلابوون.
لارە(کە.)
جۆرە گەنمێکە ٬ لارو لەنج.
لارەلار
بە جاڵ جوولان٬ لارەوە.
لازووان
گەوج٬ نازیرەک٬ بێ مێشک٬ نەزان.
لازۆر
بەشی هەرە زۆر .
لاس (فە.)
ڕیخی گاو مانگاو ئێسترە (کە.) فریو لاس دان : فریودان ٬ تەفرەدان ٬ هەڵخڵەتاندن٬ (دەر.) تەپاڵە ٬ دەدەکیویلە ٬ (بڵ.٬ ئاکۆ.) دڕوو ٬ دڕک٬ دارێکە دڕووی لە ئی هەناری درێژترە و ئەستوور و محکەمترە ٬ بەری و گەلایی و چەشنی وە سنجوی دەچێ بەڵان کیوییە٬ (خۆ.) سنجو٬ جوورە بەندێکە لە گۆرانیدا (باد.) جێگا جۆخینێکە٬ کە گیای تێدا گیر دەکرێ ٬ تەپاڵە.