تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاترییکە (هەورا.٬ کۆ.)
خۆلادان ٬ خۆکڵاکردن.
لاتڕقەوج (کە.٬ هەو.)
ووتەی بێ مانا ٬ چەنەبازی ٬ قسەکەریی بێ مانا ٬ چەنەباز و خوارو خیچ٬ قەمچوپیچ.
لاتک (باک.)
لەتک٬ لەت٬ باخی چکۆڵە ٬ باغچە.
لاتیل (موک.)
لاتەنیشت
لاج لاج (کە.)
قومارچییە کە باش بزانێ ٬ کەسێکە قوماری باش بزانێ (موک.) پرچ و کاکۆڵی پڕ خەم و چچین و شکەنە.
لاجان (لاجانگ)(کە.)
نێوانی گوێچکەو چاو٬ جینک٬ (هەورا.٬ هەو.٬ خۆ٬ ڕەوا.) جینووک.
لاجوور
لاخ (شا.)
کەد٬ لک ٬ چووزەڵەی داروگیا.
لاخاجە (خۆ.٬ڕەوا.)
لغاوە٬ (ئی کەوشییە ) ٬ بۆ جنێویش بەکاردێ .
لاخستن
کەمفرۆشتن٬ خستنەلاوە.
لاخێز
سێلاو.
لادان
خستنەلاوە٬ لێ ـــ : وەلاکەوتن٬ هەلا کەوتن ٬ شایڤ بوون ٬کەلی بوون ٬ ڕاگومکێ ٬ وەرگەڕان٬ کلابوون٬ بەولاچوون٬ کەنارە گرتن٬ چاوپۆشی ٬ بەخشین٬ خۆ.ـــ : لاترییکە ٬ تەوەسانەوە٬ دووری کردن و خۆکلا کردن.
لاداو
لادراو
لادڕ
رەهۆڵ٬ قڵشی هەرواو لە زەوێدا .
لادڕگە
شوێنێکە لەژێر بەردان ئاو هەڵیکەندبێ .
لادێ
دێ ٬ دەگا٬ (هەو.) گوند.
لادێیی
گئندی ٬ گوندیاری٬ دێهاتی.