تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولاورۆژنە (بابا.)
کولاوکە
کولاوەوە
برینی وەژانهێنراوەوە.
کەلاوێ
(هەورا.): لغاوەی زاری مرۆیانە
کەلاوە
خوڵەکەوان٬ خراوه٬ کاوول٬ خەرابه٬ قافی٬ کەمیل٬ وێرانه٬ کەیلەکۆن٬ خانووی ڕووخاو و وێران. کەلین. کەڵەوی جووتی.
گەلاوێژ
تیرەباران٬ میوەگەنان٬ سەریسانگ٬تیرمە٬ نێوی مانگی نێوەڕاستی هاوینێیە نێوی کچانە٬ گوولاوێژ٬ ئەستێرەیەکە لە نێوەڕاستی هاویناندا پەیدا دەبێ ٬ کەلەوە بەولاوەشەوە دەست بە فێنک بوون دەکات (هەو.) گیشەی گەنمییە٬ کەگوڵی باقەیەکی بکەوێتە دەرەوەو هیچ باقەیەک نەکەێتە ژوورەوە.
گەڕەلاوژە
بەنۆبە و بەدەورەگۆرانی گوتن.
بلاو
(ئەردە) ئاڵقەی ناو لفاوە، کە دەچێتە ناو زاری ووڵاخەوە. بووێژ، مووشگەر، ئەو کەسەیە بە مردووان هەڵدەڵێ
جەلاو(فە)
جەڵەبی، ئاژاڵفرۆش
سەیلاو
شیلاو
لاولاو
نێوی ئافرەتییە
مێلاو
نارجیله٬ نێرگەلە
مەلوولاو
(بابا.): جوورە هەویرێکی جۆ و گەنمییە پەلخوڕی دەکەن و دەیدەن بە ماڵاتانی نەخۆش یا تازە زاو
هەلاو
هەراو٬ گیایەکە لکی هێندێک ئەستوورە و گەڵای وەئی ئەسپینداری دەچی گەزێک بڵند دەبێ. گیایەکە ئاژاڵ بیخوا پێی دەمری٬ دەردێکە لە گەرووی ڕەشەوڵاخی پەیدا دەبی و دەیکوژی._ یەتی٬ _ی هێناوە٬ هاڵاوی ئاوری٬ هەڵمی ئاوری.
وەلاو
(هەورا.): بڵاو
پەلاو
کولاو (لو.)
کوڕەلاو