تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قشتیلانە
خنجیلانە٬ قشتیله٬ چتی بچکۆڵانە ی جووانکیلە
قنجیلانە
قولانج
(باک.): بانگ٬ (باد.):قیلاج٬ نێوانی دوو قامکی گەورە و دۆشاومژەی ئاوەڵەیە بۆ چت پێوان
قولاندن
هەرا کردن بەدەنگی بەرز
قولانچە
قالۆچە٬ گوو خلێنکە٬ قالۆنچە
قولقولاندن
جوورە یارییەکی دوو دەستەییە قامکی لاقی چەپ لە پشتەوە دەگرن بە دەستی ڕاست لە پشتەوە وە لەسەر پێی چەپ بە هەنگڵە شەڵە دەچن بۆ یەکتری
قووفلاندن
(باک.): قرچ هەڵێنان(بۆچەرم.)
قژلاندن
(زا.):توواندنەوەی ڕۆن
قژیلاندن
سوورکردنەوە لە ڕۆنیدا. خەفەتبارکردن
قۆقلاندن
(باک.): کونکردن
قۆلانج
(ئەردە.): قولانج٬ نێوانی قامکە چکۆڵەو قامکە گەورەیە
قۆلانچە
قالۆچە.-ژاردار: قالۆچەی ژەهردار. –نەخشینە:قالۆچە نەخشینە
قەرتلاندن
(باک.): لکە بێکەڵکەکانی داران هەڵپەرداوتن
قەرمەلاندن
(باک.): ماندووکردن
قەفلاندن
(باک.): سڕو بێ هەست کردن لە سەرمان. بقەفڵێنە:سڕکە
قەلانچە
قەلەباچک
قەلانگە
(جا.):چەڵاک
لالانگی
جوورە پرتەقالێکە
لالانەوە
کارەکاری٬ لاڤەلاڤ٬ ڤاڕین٬ کارەکار٬ پاڕانەوە٬ مەهدەرڤانی٬هاوارکردن٬ لالەژن