تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قالان
(باد.):شیربایی
قولان
(کە.): گەمەیێکە لە پشتەوە منداڵێک لاقێکی بڵند دەکا و قامکی دەگرێ و لەسەر لاقێکی ڕەپێی هاواڵاکانی دەنێ
قوولان
بڕوانە:قولان
قژلان
قەڵچۆقان
قۆلان
(باک.): پشتێند
قەلان
(باد.):هەڵکەندنی گیا٬ وێرانکردن
لەیلان
بەردەتراویلکه٬ سەراو٬ لینوفەر٬ نیلوفەر
مۆلان
(بۆتا.): تەمێکی ڕەنگ شینە لە دوورەوە لە نەواڵ و شووێنە قووڵەکانی ناو چیا بڵندەکاندا دەبینرێ
مۆلان
(باک.): ماڵە٬ بڕوانە: ماله٬ ماڵەکردن
مێزەلان
(بابا.): میزدان٬ میزەڵدان
مەحلان
(باک.): کارزان٬ قاییل٬ زانا٬ هونەرمەند٬ کارساز٬ شارەزا٬ (باک.): چستە
مەندییلان
(کۆ.): کێوی٬ پنچکە گیایەکە زۆر بڵند نابێ و گەڵای وە ئی کوڕادەی دەچی نێزیکی گەزێک بڵندە لەسەری گوڵێکی سووری نێو سپی دەردەکات
هالان
(باک.): ئازا٬ بووێر٬ کەسێکە زۆر بەخۆی هەڵبڵێ
هێلان (باک.)
هەڵاوێژتن٬ هیلاڤیژە.
هێلان(باک.)
هەلان(باک.)
کۆمایەک تەختەبەرد.
هەڵشێلان
هەڵشەپاندن٬ شێلان٬ گەوزاندن٬ بەسەر ڕۆیشتن٬ لەنێو ئاویدا.
ویلان
(فە.): هاوار کردن٬ قیژاندن
پیلان
پلان، فێڵ، فرڵداغ، دۆڵاب. کەین و بەین