تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خدرو لاس
(هەو.):نێوی دوو هەفتەی حەوتەم و هەشتەمیە لەهەشت هەفتەکانی زستانێدا، کە دووای هەمویان سێ ڕۆژ لە زستانێ دەمێنێ ، هەتیمیشی پێدەڵێن
لاس (فە.)
ڕیخی گاو مانگاو ئێسترە (کە.) فریو لاس دان : فریودان ٬ تەفرەدان ٬ هەڵخڵەتاندن٬ (دەر.) تەپاڵە ٬ دەدەکیویلە ٬ (بڵ.٬ ئاکۆ.) دڕوو ٬ دڕک٬ دارێکە دڕووی لە ئی هەناری درێژترە و ئەستوور و محکەمترە ٬ بەری و گەلایی و چەشنی وە سنجوی دەچێ بەڵان کیوییە٬ (خۆ.) سنجو٬ جوورە بەندێکە لە گۆرانیدا (باد.) جێگا جۆخینێکە٬ کە گیای تێدا گیر دەکرێ ٬ تەپاڵە.
لاس و خەزال
یەکێکە لە دوازدە بەندە گۆرانییە کۆنەکانە.
لاسار
خرس٬ سەهەندە٬ بێ گووێیی٬ گووێ پێ نەدەر٬ لامل٬ چەتوون ٬ چەپخوون٬ کەللھ ڕەق٬ سەرەق٬ مەندەمودر٬ مەندەبۆر٬ ــــ بوون: شەهتاندن٬ ــــ یی : خرسی ٬ شەهی.
لاساوە
ڕێژنەباران.
لاسایی
تیتاڵی ٬ چاولێکەری ٬ پەسخەلی٬ دەمەلاسکانێ ٬ لاسە (گە.) چاولێکەری ٬ دەمەلاسکێ ٬ دەمەزەن٬ ـــ کردنەوە: چاولێکردن.ــــ کەرەوە: پەسخەڵ.
لاستیک
لاسوورە
هەرمی لاسوورە.ئالیسۆر
لاسوڕ
(ڕۆژ.):سەرکردن٬ لە نیشانەنەدان٬کلابوون
لاسک
لاسکی چەکمەو گۆرەوی ٬ لاسکی گیایان ٬ توور ٬ زل٬ قاسک٬ قاچک٬ لاچک٬ قۆپەن.
لاسەرە(کە.)
جوورە خشلێکی ئافرەتانە.
بەلبەلاسینگ(ئاک)
تلیادالاستۆکی
تلیا هلاڤێژک. دۆشاومژە، قامکی شادەیە
تەلاسابوون
دەرچوونی مرۆ لە ئەندازەی خۆی: فیسارەکەس تەلاسابووە
تەلاسکە(ڕۆژ)
سڵبوون، سڵەمینەوە، تەقین، ڕەوین. لە دوورەوەکەوتە._وەکوو ئاسکێکی لە ترسی نێچیرەوان ڕادەکات
دەمەلاسکانێ
(دەر.): لاسایی
دەمەلاسکێ
دەمەلاسکە
لاسایی کردنەوەی قسەی یەکێک و دەم لێ خووارکردنەوە لە ڕووی قەشمەری و پێکەنینەوە
سێفەلاسوورە
سێوە لاسوورە.
سێوەلاسوورە
قوولێر٬ (کە.)سێفەلاسوورە٬ جوورە سێوێکە لایەکی سوورە.
چلاسک
چڵووسک، سەرەبزووت، داری نیوە سووتاو، چلۆسک
کلاسک
(کەل): ئاسکی نێر