تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لا
کن ٬ کەنار٬ ڕۆخ (باد.) ڕەخ٬ لال٬ بە ـــ داکەوتن: مردن٬ بە ــ داهاتن : وەلاداهاتن٬ یێرهینان٬ بەر ٬ بال٬ با٬ (باک.) هدام ٬ لبیامن: لەکن من ٬ لال٬ جەم٬ چییق٬ گڤک٬ کن٬ نک٬ هند٬ تهنیشت٬ کنار٬ دیار٬ لاتەنیشت٬ قەد٬ تی ٬ ڕووە٬ تەک٬ لە ـــ ی منە ٬ لە ـــ ی تۆیە ٬ بۆ ـــ ی من هات : بەرب من ڤاهات .
لا لێ کردنەوە
ئاوڕلێدانەوە٬ یارمەتی دان
.لارەک
نێوی ئاغفرەتانە.
خدرو لاس
(هەو.):نێوی دوو هەفتەی حەوتەم و هەشتەمیە لەهەشت هەفتەکانی زستانێدا، کە دووای هەمویان سێ ڕۆژ لە زستانێ دەمێنێ ، هەتیمیشی پێدەڵێن
دەس لاخستن
(ئەردە): کەم فرۆشتن
سپڵی لاوورگ
مەبەس لە کەسێکییە٬کە نەتەوێ وهەمیشە خۆت تێهەڵقورتێنێ.
قەرەلای لایی
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە
قەنگ لاشک
(دزە.):لاسکە گیایەکە بە لق و پۆپەوە ووشک بووبێ٬ بە دڕووی کەنگری ووشکیش دەڵێن
لاباز (ڕۆژ.)
بزنێکە لاتەنیشتێکی بهڵەک بێ ٬ نێوێکی تایبەتییە بۆ ڕەگەزێکی وڵاخی بەرزە.
لابانە
جوورەتێر کە هات جووتی بکا زەوییە کەی دەکاتە چەند بەشێکی گەورە کە پێی دەڵێن (بانە) ئەوی مایەوە و ئەندازەکەی ناتەواو بوو لابانەی پێ دەڵێن کە ئەویش بەش دەکرێ و دەکرێتە چەند لاتێک .
لابراو
دوورخراو٬ دەرکراو٬ وەلانراو.*
لابردن
پەردان ٬ رڤان ٬ وەلابردن٬ ڕاکن٬ هلبرن٬ شەلباندن.
لابلابک (باک.)
لابڕ (دەر.)
بڤر (ئی ڕاوەماسی ).*
لابک (باک.)
لابیان
گەنجینە٬ خەڵوەتی ٬ ئەو پارچە سەرمایەکەهەیبێ.
لابە
وەلابە ٬ ببە جێگایەکی دی ٬ لابردن.
لابەر
لادە(ڕەوا.)
لابەرە (ڕۆژ.)
جامی مەڕدۆشی ٬ قاپێکە ماڵاتی تێدا بدۆشرێ.
لات (باک.)
تاتەبەرد ٬ تهختە بەرد٬ پارچە ٬ لەت٬ ـــ کرن: لەت کردن٬ (ڕەوا.) بێ پوول و پارە ٬ ەژار ٬ نەدار ٬ پەرێشان بوون ٬ بەردی پان و لووس ٬ لەلای تۆ ٬ خامی دێغراو بۆ کێڵان٬ ـــ ی : نەداری ٬ــ بوون : پەریشان ـــ کدن : بێ پارە و پوول کردن (ڕەوا.) ڕاز ٬ جێگایەکی سەختە تەنها یەک یا چەند کەسی لێ ڕاوەستێ٬ ڕێگایەکی باریکە بە سەر تیوەڕاندا دەڕوا ٬ ئەوپارچە پاناییانەیە کە بە بەرقەدی شاخانی عاسێوە دەبێ ٬ (باد.) پارچەی بیسان و ئیدی ٬ (دزە.). لە پارچە زەوییەکی گەورە بۆ چاندنی ٬هێندەی بەدەست تۆی پێوەر دەکرێ ٬ خەتی لێدەدەن و پارچە پارچەی دەکەن٬ بەهەر پارچەیەکی دەڵێ‹ لات لاتێک لە جووتیدا دەخەتە.
لاتار
گاشەیەکە لە بڵندییەوە بۆ خوارێ جاڵ بکرێتەوە.
لاتاو
توانج٬ پلار٬ پەلار٬ تەشەر٬ تانووت.