تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرقەڵم
سەرنووسەر، سەرۆکی نووسەران،نووکەقەڵەم- انە: پووڵێکە دەدرێ بەکەسێکی ،کەنوشتوو دەنوسێ، وڵیفەت
سەرەقەننە
سەرەسەبیله٬ کەللەی قەننە
سەرەمەقەست
بڕشتی کاڵایەکیە ٬ کە لە کاتی بڕینیدا پەیدا دەبێ. سەرە پارچەی هەڵوایەکە بە مقەست دەبڕدرێ٬ مەبەس لە ناخونکە
سەقەت
لەکارکەوتوو، بێکەڵک،بۆگیان لەبەرێکی بەکاردەبرێ ،کەئەندامێکی شکابێ وچاک نەبووبێتەوە-ی: کەم وکووڕی ،بێ کەڵکی.
سەقەدار
نەخۆشێکی وڵاخانە.
سەقەر
دێ، ولهم (باک) ئلە(دەر)سەقەر، باڵندەیێکە وەبازی دەچێ وکەویش دەکرێ.
سەقەلەوێنجە
گیایەکەوە وێنجەی دەچێ کەلووی درێژ وباریکە.
سەقەم(باک)
ئیشکەبەند ،ووشکەبەند،جێگایەکەبەفری لێنەبێ و ساردبێ،سەرمای سەخت.
شاقەشین
شاهێن (باڵندەیکە).
شاقەلدار
کەسێکە بەرگی وای لەبەردابێ شاقەل و داوینێ هەبێ.
شاقەڵ
قەبارەی گیاندار. باڵی باڵندەی گەورە.
شرقەشرق
قرچەقرچی شکانی دارانه.
شرقەوباڵی (هەورا.)
شەققەی باڵی.
شریقەشریقە
دەنگه دەنگی تفەنگان.
شریقەشریقەکردن
شریکاندن.
شوقەلەت
چتێکه وەک سەکۆیەکی باریک لای سەرووی ژوورەوە دروستدەکرێ ژێرەکەی چۆل و خانەخانەیە چتیان لەناو دادەنرێ و چتمەکیشی لەسەر دادەنرێ.
شووقەلەت (که.)
شڤقەلوون (باک.)
لوولەی بەرمیلی.
شڵقەشڵق
شڵقەی یەک لەدووای یەکتری.