تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەلقەئەنگوست:
ئاڵقەیێکی بێ نقێمە لە قامک دەکرێ.
حەلقەبەگۆش:
ئاڵقە بە گووێ. مەبەس لەبەندەیە.
حەلقەدان:
دانیشتنی چەند کەسێک بەگردی.پێچ خوواردنی مار.
دارباسقەننە
دارباسقەنە، جوورە دارێکە وەکوو هی بەڵاڵووکێیە،تێکوڵەکەی جووانە، دارجگەرە و دارەدەستیشی لێ دروست دەکرێ
دارقەزوان
دارقەسب
دارقەندە
دارقەننە.
دارقەنە(دارقەننە.)
دارێکی درێژی کونکراوە لە کونی قەننەی دەخرێ،کە جورە سەبیلەیەکە.
دارقەوام(زا.)
چتێکە داری خواری پێ ڕاست دەکرێتەوە.
دارقەپان
دارێکی گردی لووسە دووکەس دەیخەنە سەر شانیان و چتی پێ لەقەپان دەدەن وەکوو تایە تووتن و دانەوێڵە و ئیتر.
دارچەقەنە
سەرێکی لەسەر کەویژەیە سەرەکەی تری لە سەر دیوارە،چەقەنە سەرێکی بە نێوەڕاستی دارچەقەنەکەوە بەستراوە و سەرەکەی تریش شۆڕ بۆتە وە سەر بەرداشەکە
دارەبەسقەنە
داریاسقەندە، جوورە دارێکە دارجگەرە و داردەستی لێ دروستدەکرێ
دارەقەیسی
دارەزەردەلوو
داقەنا(باک.)
هەتا،تاکو.
داقەڵشتن
داقەڵەشان
قەڵشان،قەڵەشان،داقڵێشان.
داقەڵەشاندن
قەڵشتن،داقڵیشاندن.
داقەڵەشین
دانەقەتێ
(دەر.):دانەجووچک٬ بڕکە گیایەکە 5 ٬ 6 لقی لێ جووێ دەبێتەوە و لکەکانی بەدەورە گوڵی زەرد دەردەکەن کە ووشک بوو دانی وەکوو کونجی دەردەکا و قەتێ دەیخۆن. وەکوو دانە چۆلەکە وایە
درقەدرق
(ڕۆژ.):قرتەقرت کردنی مریشک بە دەوری جووچکە کانیدا