تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەقەد
هێندە، بەرتەقا، بارتەقا
بەقەری
جوورە ترێیەکە
بەقەم
دارێکی بڵندو ئەستوورە گەڵای وەهی بادامی دەچێ گوڵی ووردەو بەرەکەشی خڕو سوورەو دارەکەشی سوورە، بە وی خوری و لۆکەی ڕەنگ دەکەن، بەرقەم، جوورە ڕەنگێکی سوورە
بەقەمۆک(باد)
دەرمانێکی تۆزی سووری چاوانە
تازەقەڵا(ڕۆژ)
ناشی، نابەڵەد، کەسێکە تازە دەستی بەکارێکی کردبێ و هێشتا تێیدا ڕام و لێهاتوو نەبووبێ. چتی تازە داهاتوو
تاقەت
تاو، تاب، تین، ووزە، هێز، تووانا، پەڕو پۆ، پەلوو پۆ. به_: بەهێز، تووانا، بەخۆوە. بێ تاقەت: بێ هێز، بێ پەلوو پۆ. دابین._کردن: دابینکردن، دامەزراندن، هەڵگرتن، شاردنەوە._چوون: بێ هێزبوون
تاقەتکردن
حاواندنەوەی گیاندار. میوانەکان تاقەتکە. دامەزراندنی چتوومەک و ووڵاخ بە ڕێک و پێکی لە شووێنی خۆیدا. هەڵگرتنی کەل و پەل و شاردنەوەی
تاقەتگردن
تاقەجانە
سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێ خۆی لێ دەرباز کات، کە تەقەی لێ بکرێ، دەکوژرێ
تاقەز
تاقیکەرەوە
تاقەو لۆقە
تریقەتریق
قاقای پێکەنین، تریق و هۆڕ، قاقا. تریقەی یەک لەدووای یەکتری، تریق تریق. پریکوهۆڕ، زەقین، ترەقین
تۆقەسەر
تەوقەسەری مرۆ، پاتک. گاسک، تافنە، (هەورا) تەپڵۆسەرەی._ی چیایان: چەقەرە. تەپڵەسەری چیایان
تۆقەڕەشکە(هەو)
تیرەقەی پشتی(کۆ.، دەر.، خۆ)
بڕبڕەی پشتی
تیلەقەیپشتی
بڕبڕەی پشتی، کاریتەی پشتی
تەبەقەتڕانە
چتێکە لە کەسێک دەستێنرێ، کە لەناو مەردوماندا تڕی لێ بەربووبێ
تەریقەوبوون
شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە