تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاجە
(کە.):مەلێکی ڕەشی بەقەد کۆترێکییە
قەڵاخ
دەوەو تەپاڵان٬ (هەورا.): قەڵاتە٬ قلاخی تەپاڵان٬ کۆگای تەپاڵان. (باک.): ئێتوون هی دیزەو گۆزان سوورکردنەوە. –ی (ئەردە.): چتی زۆر ڕەشی خومی٬ کە بۆ پرسە دەپۆشرێ٬ قاڵاخی
قەڵادزێ
شارۆچکەیەکی کوردستانی عیراقە
قەڵادۆشان
(ئەردە.): قەڵاندۆشکان٬ بانشان٬ سەرشان
قەڵاش
قەڵاشتن
یەکاڵە کردن٬ قەڵەشتن٬ کەڵاشتن٬ دووپارچەکردن٬ (باک.): بەلقتاندن٬ قەڵەشاندن٬ قلاشتن٬ قڵیشانەوەی چت
قەڵاشتنەوە
قەڵاشدن
قەڵاشران
(باک.): بەلقتین
قەڵاشکێن
تۆپێکی بە هێزە قوللەو قەڵایان دەڕووخێنێ٬ بۆ مرۆی بەهێزیش بەکاردەبرێ
قەڵاشکەری
داری قەلاشکەری ٬ زەنگەتەلیشه٬ زەنگەقڵیشە
قەڵاغ
کۆمایە لەسەر یەکتر هەڵچنراوە لە دەوە و تەپەلە وەکو گیشەی گیای
قەڵافۆپێشا
(هەورا.): قەلافەتی ئێسک
قەڵاقبازە
(فە.):قەلەبەڵەک
قەڵاقووچکە
قووچکەیێکی بڵندە و قووچەکێکی بەرزە وەکوو قەڵایێکی قووچ و قیتە
قەڵاقینک
(هەورا.): باسکڵاو٬ کڵاوبنه٬ جوورە ڕێواسێکە
قەڵاقەڵا
ووتەیەکە لە گەمەی چاوشارکێدا وەستا دەیڵێ. پڵاوپێو٬ مالامال٬ لێوڕێژ
قەڵاندن
(باک.): وێرانکردن٬ کوڵاندن. قەلان
قەڵاندۆش
(هەو.):قەلانقووچ٬ (کۆ.):قیلەقاچ٬ قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە