تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەولەقەرە
(زا.):کلتور
قەومان
قچان٬ پێشهاتن٬ کارەسات٬ ڕووشه٬ گێچەڵ٬ ڕوودان٬ شوورەت٬ بەسەرداهاتنی چتێکی ناخۆش. لێ قەومان: تێمان٬ ئاوەکوڵ. لێ قەوماو: تێماو٬ ئاوارە٬ قوڕبەسەر
قەوماندن
هەرا بەرپاکردن٬ قچاندن٬ هەڵاییساندنی ڕووداوێکی ناخۆش
قەومیان
قەومین
(باک.): قەرە(هەورا.): مان٬ ڕاست
قەومە
ڕووداوێکی ناخۆشە کە ڕووبدا
قەوورسان
گۆڕستان٬ گۆڕخانە
قەوورهەڵتەکانن
گۆڕهڵتەکاندن
قەوورکنگە
گۆڕکەنگە
قەوورکەن
گۆڕکەن٬ گۆڕهەڵکەن
قەووڕخە
قەبرغە٬ کەنار٬ تەنیشت٬ چەمک
قەوچاندن
قەوچاندنەوە
(کە.):دووقەدکردنەوە٬ داهێنانەوە٬ چەماندنەوە
قەوچە
زار و شەویلکە لێکدانی ماکەرانی بە فاڵە لە کاتی پەڕینی نێرەکەرێدا٬ دەمجووڵە. (سووێ.):گووێرەوسار٬ هەوسار. –بوون: بریتیە لە کەوشەک بوون –قەوچ: لەوچەلەوچ ٬ چەنەلێکدان٬ چەنەلێدان٬ چەنەبازی٬ چەنەدرێژی٬ قەوچەی یەک لەدووای یەکتری. چەند جاران یەک لەدووای یەکتری٬ قەوچە کردنی ماکەران. –کردن: قەوچاندن٬ بریتیە لە کەوشەک کردنی یەکێک ٬ دەم لێکدانی کەر
قەوی
(هەورا.): ئەستوور٬ بەهێز٬ بەتین٬ زۆر٬ گەلێک
قەویتی
(باک.): ئاگاهی٬ ڕاسپاردن٬ - لێ کردن: ڕاسپاردن
قەوین
(فە.):ئەستوور٬ (فە.):کولۆفت٬ قەوی٬ بەهێز
قەوینی پا
(فە.):بەلەک٬ گۆشتی پشت لوولاکی
قەوینی گووپ
(فە.): کوڵمە
قەپ
(فە.):قەپاڵ٬ گاز. – لێدان: قەپاڵ لێدان(بۆ ووڵاخانە لە کاتی ئالیک خوواردنێدا).