تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەوانە
(هەو.): قاپوغە فیشەکی بەتاڵ٬ قاڵکە فیشەک ٬ قاپووڕی فیشەکە٬ درۆو دەلەسەی ڕێکخراو. ساف٬ ساپ٬ چتێکی گردی تەنکی پانە دەخرێتە سەر سندووقی گۆرانی پێ لێ دەدرێ
قەواڵە
(کە.):قەباڵە٬ قاقانی٬ لەمل گرتن٬ بنچاخ٬ قۆچان
قەوتاندن
(باک.): دەرکردن٬ ئازادکردن٬ بقەومینە: دەرکە٬ ئازادکە
قەوتی
(زا.):چاوەدێری و سەرپەرشتی چت
قەوتین
(باک.): ئازاد کردن٬ دەرکران
قەور
گۆڕ٬گڵکۆ
قەوران
قەوراندن
(باک.): دەرکردن٬ بقەورینە: دەرکە
قەورخە
کەنار٬ قەراخ٬ تخوون
قەورین
(باک.): دەرکران
قەوزە
کەڤش٬ (باک.): لیم٬ (خۆ.):کەزووکووز٬ (پژ.):خورپەجنە٬ خورپەجندۆکە٬ (ڕەوا.٬کەز٬ کووز٬ (مەنگور.):لیم٬ جوورە بەڵخ و مڵتەیەکی سەوزە لە نێو ئاوی مەنددا پەیدا دەبێ
قەوس
مانگی هەرە دووایی پاییزێیە
قەوسەلە
(باک.): مەتەڵە٬ تشتانۆک٬ مەیل
قەوقاز
قەفقاسە لە ڕاژووری کوردستانێ دایە
قەوققک
(فە.):گمەگمی کۆتری
قەول
بەڵێن٬ مەرج٬ گفت
قەول و بڕ
پەیمان بەستن لە گەڵ یەکێکی بۆ کردنی کارێک. –ێ: قەوڵ و بڕ
قەولدان
بەڵێنی و پیماندان
قەولک
(باک.): بەرگ٬ کیف٬ کیسەی تنراو