تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەناری
(ئەردە.): باڵندەیەکی دەنگخۆشی گچکەیە٬ کەناری٬ کەنارە.
قەنارە
سێدارەی مرۆ خنکاندنێیە ٬ (هەو.):قنال. بە دارێکی درێژەوە چەند قولابێکە سێدارەی گۆشت فرۆشانە ئاژاڵی سەر بڕاوی پێوە هەڵدەواسن لە دووکاناندا بۆ فرۆشتنی گۆشتەکەی
قەناس
(ئەردە.): قەنگاس٬ شەفتوول٬ ئەو پارچە زەوییەیە سووچەکانی ڕێک نەبن وەکو یەکتری
قەنتەر
دەست بەند٬ سەربەند٬ پاشبەند٬ بە دوو سەرە بەستنەوەی ئەسپ
قەنتەرە
(باک.): کەشتی نووح٬ سەرچاوەی ئاوی
قەنج
(شکا.٬باک.):قنج٬ چاک٬ باش٬ جووان٬ چتی باش٬ -بوون. –کردن. –ی: جووانی ٬ دەلالی٬ ئالووسی٬ باشی٬ چاکی٬ قەنجیتی٬ چاکە
قەنجتر
باشتر٬ چاکتر٬ خاستر٬ -ین: باشترین٬ چاکترین
قەنجۆ
قەنجی کار
چاک. چاککار
قەند
قەر٬ (باک.): کەر٬ (هەو.کە.):قەرد٬ دراو و هەندێ چتی تر کە بۆ ماوەیەک بدرێ بە یەکێک
قەند
(کرما.):سەرۆک٬ دمڕاست٬ شەکری کەڵله٬ شەکری ڕەقەرە٬ چەخموور٬ شەکری کوڵۆ
قەنداخ
شەکرو ئاوی لەکوڵ
قەنداری
(باک.): قەندە(هەورا.): اری
قەنداغ
قەندان
شەکردان٬ شەکردانک
قەنداو
شەکراوی ژنخووازتن٬ قەنداڤ٬ قەنداو
قەندرخە
(باک.): گیایەکی زیاندەرە لە هەر جێگایەکی شین بێ دەغڵ و دانی تێدا پێ ناگات٬ ئەویش بڵند دەبێ و زۆر وە گەنمی دەچێ بەڵان بێ بەرە
قەندیل
کێوێکی بە ناوبانگە. نێوی نێرینانە. جوورە چرایەکە٬ چرادان
قەندیلە
نۆکی کوڵاو٬ قوتیلە
قەندە