تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرەنقولە
چەرخێکی باریکە و پەڕەدارە لە وێنەی مێخەکی پەڕەدارە و کوندار میلی خولەک (دەقیقە)ژمێری کاتژمێر لە پارچەی سەعاتەکەدەخرێت
قەرەهەواڵ
(کە.):زۆرپرسیارکار
قەرەو
(بۆتا.٬ژەن.٬سوور.):سەهۆڵ
قەرەواش
(موک.):کارەکەر٬ کڵفەت٬ (باک.): قەرواسی
قەرەوانە
قارەوانه٬ لەگەنێکی زۆر زله٬ کەچەند کەس شێوی تێدا دەخۆن
قەرەوونە
کرمێکی گچکەی ڕەشە لە کەشکی و لەناو میوەی ووشکدا پەیدا دەبێ
قەرەووڵ
کێشکچی٬ پێشدار٬ پەهڤان٬ (کە.):قەلاویز. نیشان٬ نیشانه٬ سێرەی تفەنگێ. پێشڕەوی لەشکر٬ میر٬ گووێچکەی تفەنگێیە لەسەر نووکی لوولەکەیەتی. –ی:پەهڤانی
قەرەوی
کاڵەکی قەرەیی٬ (ئەردە.): قەرەبوو٬ جوورە کاڵەکێکی گەورە و شیرین و خۆشە
قەرەوێڵە
قەرەپووڵ
پووڵی وورده٬ کەم نرخ و لەمس دروستکراو٬ سەتی وی ڤرانێکە ڤرانیک 20 شاییە کە دەکاتە 1000 دیناری ئێرانی٬ فلس
قەرەپڵاو
(هەورا.): یەکاوەسیاوە
قەرەچ
تیرەیەکی تورکی کۆچەرین٬ بێژنگ و سەرەند و هێڵەگی دروستدەکەن کە لێشیان هەڵکەوێ لە دزی و حیزی کۆتایی ناکەن٬ قەرەج
قەرەچناخ
چەنەباز٬ بێ شەرم٬ ڕووهەڵماڵراو
قەرەچۆڵ
ڕەگەز و بنەچەی هۆزێک یا کەسێک ٬ -یان نەما: واتە ڕەگەزیان نەما٬ تاق
قەرەچی
قەرەچ٬ قەرێچ٬ کاولی٬ بێژفرۆش
قەرەچەناخ
چەنەدرێژ٬ دەمدڕاو٬ زۆربڵێ ٬ زۆر وەڕ٬ دەمهەراش٬ چەنەلێدەر٬ قەرەچناخ٬ بەدوێژ
قەرەژداغ
چیایەکی کوردستانێیە لە ڕۆژاوای ماردینییە
قەرەکردن
بەدی کردنی چتێکی دوور
قەرەکەوتن
قەرەڵوو
قازمانه٬قاسمانە٬ گاوبار٬ هەشتاوی٬ هەشتاڵوو