تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاچ
(باک.): زوورک٬ چەقێن٬ زەوی پڕ ووردە بەرد
قەڵاچۆ
بڕوانە: قڕان٬ قڕانی گیاندار
قەڵاکە
قەڵای
(لو.):قەڵایی
قەڵای بانکێف
قەڵاتی سەرکێو
قەڵای دمدم
لەسەر گردێکییە ڕێگای کاتژمێرێک لە ڕەواندز دوورە. شووێنەوارێکی مێژووییه٬ لە وورمێ و خانی لەپ زێڕینی تێدا ژیاوە
قەڵایی
(باڵەک.):قا٬ چتێکە وەکو زێوی وایە لەحیمی پێدەکرێ و هیرباریشی پێ سپی دەکرێتەوە
قەڵاییلە
(هەو.):جوورە دومبەڵانێکی ووردو ڕەشە
قەڵب
قەڵپ٬ چرووک٬ ناساخ٬ قەڵپ و قولاپ٬ ناڕەوا٬ بێ برەو٬ مەبەس لە پوولی ساختەو چرووکە. تەنبەڵ٬ دەخەڵ٬ ناڕاست٬ (کە.):جندە٬ سووزمانی٬ پارەیەکی ساختەیەو کەناچێ
قەڵبیر
چتێکی کونکونە. بێژنگ. دانەوێڵەی پێ دادەبێژرێ٬ برنجی لە ئاشیدا پێ پاک دەکەنەوە
قەڵبە
(بابا.):پەل٬ دارێکە سەری پەل و کورت و تیژبێت. سەرەلووتێکی درێژو تیژە بەدارو دیوارو ئاسنەوە لەهەرچی بکەوێ برینداری دەکات.جێگەیەکە لە کاڵا و یا لە جەستە کە قەڵبە لێیدابێ
قەڵبەزە
قەڵپەزە٬ تاڤگە٬ قۆنگەرە کردنی ئاو
قەڵبەزەن
کەسێکە پوولی قەڵب و ساختە لێ بدات. –ی : پێشەی پارەی قەڵب لێدانی
قەڵبەن
(ئەردە.): پشتێند
قەڵبەژەن
ساختەکار٬ کەسێکە٬ کە پوولی ناڕەوا لێ بدات
قەڵت
قەد.-کردن:قەدکردن٬ بەتەوەرداس و تەور و چتی تر داربڕین و هەڵپەرداوتن
قەڵت وبڕکردن
قەڵتاخ
(باک.): تەرم٬ جنازە٬ قاڵتاخ٬ پیرێژن. (باک.): بەرزین٬ قەڵتاغ٬ ئاسن یا دارێکە ٬ کە زینی لێ دروستدەکرێ