تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەس و قەڵەم
قەڵەم
پارچە دارێکی کورت و سەر تیژه٬ دەرخک. پێنووس٬ خامە٬ (باک.): کەلەم. پارچە پۆڵایەکی لووت درێژ دەخرێتە ناو لووتی قەڵەمگیر و بیرازی پێ دەکرێ. دڕوو٬ دڕک٬ زیی. لقێکی بێ ڕیشەیە لە چنار و گوڵە باخ و هێندێ درەختی تر کە وەک قەڵەم دادرێ و دەیچەقێنی و دەڕوێ٬ شەتڵ. ئەنداز٬ هەند٬ چەندێک٬ ئەمرۆ- ێک کەل و پەلم کڕی واتە ئەندازەیێک. (هەو.):بلووێری لانکێ و تەنها لەگەڵ لانکێ بە کاردەبرێ: قەڵەمی لانکێ
قەڵەمانین
جوورە گەمەیەکە بە قەڵەمدانی دەکرێ بەمجوورە لە هەر ڕوویەکی ژمارەیە ک دەنووسرێ و وەکو مۆری تاوڵە هەڵدەدرێ ئنجا ژمارەی هەرکامێکیان زۆر تر بێ ئەوەندە دارە یا گورز لە ویتر دەدات
قەڵەمباز
باز٬ قەڵەمبازد٬ -دان: هلجنقین: بازدانی بەگوڕ٬ تۆلە قاسک. –پێدان: هلجنقاندن٬ ڤەچنقاندن
قەڵەمبڕ
پێنووسبڕ٬ خامەبڕ٬ قەڵەمتاش٬ جوورە چەقۆیەکی تیژە قەڵەمی پێدا دەدرێ
قەڵەمتاش
قەڵەمتەراش
قەڵەمتراش٬ قەڵەمبڕ
قەڵەمدادان
دادانی قەلەم بە جوورێک کە پێی بنووسرێ
قەڵەمدان
قەلەمدانک٬ قووتووێکی درێژکۆڵەیە دووپارچەیە ئەوی کە پێنووسی تێدەخرێ لەوی تر دەنرێت
قەڵەمسڕ
پێنووس پاکەرەوە
قەڵەمچی
کەسێکە هەر کڕو فرۆشیاری تووتن بێ
قەڵەمکردن
تاشینی سەرو ژێری ڕیش بەڕێکی٬ بڕین٬ پەیکردن
قەڵەمگیر
چەکوچێکی لووت کلۆر٬ قەڵەمی بیرازی تێدەگیرێ
قەڵەمی ئاسن
نەسکەنە٬ قەڵەمێکە بە کاری هەڵکەندنی دارو ئاسنی دێت٬ ئاسنبڕ
قەڵەمی بێشکی
بلوێری لانکێ
قەڵەمی دەست و پێیان
مەبەس لە باسک و لوولاکە
قەڵەمی مۆرچیەتی
قەڵەمی نووکدار
پۆزقەڵەم
قەڵەمە
(ئەردە.): قۆلەمە٬ لوولاک٬ لوولاق٬ ساق٬ ساقۆڵ
پۆزقەڵەم(باک)
قەڵەمی نووکدار