تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاغ
کۆمایە لەسەر یەکتر هەڵچنراوە لە دەوە و تەپەلە وەکو گیشەی گیای
قەڵافۆپێشا
(هەورا.): قەلافەتی ئێسک
قەڵاقبازە
(فە.):قەلەبەڵەک
قەڵاقووچکە
قووچکەیێکی بڵندە و قووچەکێکی بەرزە وەکوو قەڵایێکی قووچ و قیتە
قەڵاقینک
(هەورا.): باسکڵاو٬ کڵاوبنه٬ جوورە ڕێواسێکە
قەڵاقەڵا
ووتەیەکە لە گەمەی چاوشارکێدا وەستا دەیڵێ. پڵاوپێو٬ مالامال٬ لێوڕێژ
قەڵاندن
(باک.): وێرانکردن٬ کوڵاندن. قەلان
قەڵاندۆش
(هەو.):قەلانقووچ٬ (کۆ.):قیلەقاچ٬ قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە
قەڵانقووچ
(هەو.):قەڵاندۆش
قەڵانکردن
دابوون٬ سەربەناودا بردن لە گەمەی (سنکەوباز) و (یەکەوحەیزەران)دا
قەڵانگ
(کۆ.جا.):دارێکی سەر دوو فلیقانەی درێژە بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە٬ چاڵاکێکی سەر چەماوەیە مازوو و بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە. (موک.):چەلاک. (موک.):قوڵفەیەکی زمانەدارە چتی پێوە هەڵدەواسرێ٬ شالۆک٬ (جا.):گالۆکە٬ (هەورا.): قاڵنگە٬ (هەو.):وەکو داسی وایه٬ بەڵان تیژ نیە و پانە باقەی پێ هەڵدەگرنەوە.(کە.):قەڵانگی بەن و دەزووی و بە گۆچانی سەر چەمامەوەش دەڵێن
قەڵاووز
(باک.): پیرێژنێکە لە نێوانی کوڕ و کچێکیدا بێت و بچێ و بە شێوەیێکی ڕەوا پێک ببڕێن
قەڵاوێز
(کە.):قەرەووڵ
قەڵاوەسیاوە
(هەورا.): قەلەڕەشە
قەڵاپارێز
سەنگەرپارێز.-ی :سەنگەرپارێزی
قەڵاپەستە
چەند کەسێک یا چەند چتێک بەسەر چتێکدا بکەون. (ڕەوا.):تێک پەستراو٬ قەلاپەچن
قەڵاچ
(باک.): زوورک٬ چەقێن٬ زەوی پڕ ووردە بەرد
قەڵاچۆ
بڕوانە: قڕان٬ قڕانی گیاندار