تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەپ
(فە.):قەپاڵ٬ گاز. – لێدان: قەپاڵ لێدان(بۆ ووڵاخانە لە کاتی ئالیک خوواردنێدا).
قەپان
تەرازووی بەنناییه٬ پایەیەکە وە تاق بچێ. تەرازوویەکی زۆر زلە یەک یا چەند تایەکی پێکەوە پێدەکێشرێ واتە چتی قورسی پێدەکێشرێ٬ قاپان٬ کێش. (خۆ.):لکە دارێکە لە بنەڕەتێڕا لێ لێ بووبێتەوە یا بڕابێ.
قەپانجەرە
بالینە
قەپاندن
(هەو.):ڕفاندن٬ فڕاندن
قەپاندنەوە
قەپانن
فڕاندن٬ ڕفاندن
قەپانچی
کەسێکە چتی لە قەپان بدات
قەپانچەرە
قەپانچەلە
قەپانکردن
لەقەپاندانی چت٬ هەڵجنینەوەی ڕووی دیواری ڕووخاو
قەپانی
کرێیەکە لە بەرانبەر لە قەپاندان و کێشانی بارو چتی تر دەستێنرێت
قەپاڵ
قەپە٬ گاز. –لێدان: گازگرتن٬ گەزتن٬ قەپ. –لێدان: قەپگرتن لە چتێک
قەپاڵگرتن
قەپگرتن٬ گازگرتن
قەپاڵە
(هەورا.): بابۆڵە
قەپداگرتن
برێتییە لە داواکردنی ئەندازەیەکی زۆر لە نرخی چتێکدا
قەپرخە
قەپقەپچێکەر
(باک.): قاپقاپساز٬ قاپقاپ دروستکار
قەپقەپۆک
گیایەکە وەگووێنی دەچێ ناوی پووک و چۆلە منداڵان لە ناو چاوانی خۆیانی دەدەن٬ دەتۆقێ٬ هەپهەپۆک٬ تیوڵتەقێنە
قەپوو
چەمۆڵە٬ قاووغ٬ قەپێلک٬ -ی ئەم بەڕووە فڕێدە
قەپووبڕ
(ئەردە.): قات و قڕ
قەپووشکە
(ڕەوا.٬خۆ.):شەیتانۆکە٬ قەپووچکە٬ بە تیکوڵەکەی دەرەوەی گووێز و بەڕووی دەڵێن