تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەندیل
کێوێکی بە ناوبانگە. نێوی نێرینانە. جوورە چرایەکە٬ چرادان
قەندیلە
نۆکی کوڵاو٬ قوتیلە
قەندە
قەندەهاری
قەندرای٬ جوورە گەنمێکی باشە بۆ نان لە حومەیرەی سپیترە و دەنک ووردی بە پێزه٬ گەنم سێ جوورە: سابربەگی٬ یخەدادڕای٬ سۆرکەڵە
قەنشکێن
شەکرشکێن٬ جوورە چەکوچێکە قەندی پێ دەشکێنرێ٬ چەکوچی قەند شکاندنێ
قەننەدار
کەسێکە٬ کە هەر قەننە بۆ یەکێکی تێ بکات
قەننەدرێژ
کەسێکە قەننەی درێژ بکێشێ
قەننەقۆز
قالیانقۆز
قەننەکێش
قەندەکێش٬ قەنگەکێش
قەننەی ئاوێ
قەنووس
ڕەش٬ ڕەشێکی تۆخ
قەنگ لاشک
(دزە.):لاسکە گیایەکە بە لق و پۆپەوە ووشک بووبێ٬ بە دڕووی کەنگری ووشکیش دەڵێن
قەنگاس
ژوور یا جێگایەکە سەرێکی پان و سەرەکەی تری تەسک بێ
قەنگە
بڕوانە:قەننە
قەنی
ناوی سەگەوەکو بۆرە٬ بازە. گیسکی نابووتی پاییزەزێیه٬ بە هەموو گیاندارێکی گچکەش دەڵێن
قەنیلە
قەنە
قەننه٬ سەبیل٬ قلیان٬ قەیلوون٬ قەلوون٬ قەلیان٬ قەلیوون٬ جوورە سەبیلەیەکە دەسکێکی درێژی پێوەیە لە جیاتی جغارە تووتنی پێ دەکێشرێ٬ -کێشان. (شار.):قن٬ قدیلکه٬ قدیلانه٬ (کۆ.):قتیلە
قەنەدار
قەنەفل
قەنەفل بەند
خشڵێکە رێتییە لە ملوانەیێکی گۆیەکی زلی پێوەیە و مەرجانی تێدەخرێ لە ناوەندیشیدا قایشێکی بەردە لە زێڕی پرپرەدار گیراوە و لە قایشی دەکرێ و قایشەکەش نەخشاوە سەرە کانیشیان بە نێرو مێیە لێک گرێ دەدرێن