تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلەن
(باک.): جیازی بووکان. (باک.): پارەی مارەیی ئافرەتان
قەلەندۆر
(دەر.):چەوبازە. (موک.بار.):گندۆڕ٬ گیایەکە لاسکی پاک دەکرێ و دەخورێ نێرتکەکەشی بە پاکراوی دەخوورێ٬ بنی قەلەندۆری دووای ووشک کرانەوەی بە ووردی بەهەر شووێنێکی وەرکرێ کێچی لێ نامێنێ٬ گەڵایەکەشی لە باخەڵ نرێ کێچی تخوون ناکەوێ
قەلەندەر
بێچارە٬ بێ نەوا٬ بێ کەس واژی تڕزل٬ بە وانەش دەڵێن کە دەربەستس خۆشی و خوواردن و پۆشین و چتی وانەبن. –ی: بێچارەیی٬ بێ نەوایی٬ دەربەست نەبوونی خۆشی جیهان بە بەرگ و خوواردن و خوواردنەوە و گەڕان و سەیران
قەلەندەرا
ئێلێکی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ماردینێ دایە. قەسری قەلەندەرا جێگای ئالی وان بووە