تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرەبڕووت
چتێکە ئەوەندە سووتابێ ڕەش هەڵگەڕابێ
قەرەبینا
پشتاو٬ دەوانچه٬ جوورە دەمانچەیێک بووە لە دەمییەوە دادەگیرا
قەرەبەشە
جوورە مراویێکە
قەرەتوون
(باک.): قاوەڵتوون
قەرەج
قەرەجە
(هەو.): جوورە گوڵەگەنمێکە دەنکەکەی خڕ و ڕەقەرە و ڕەش دەبێ
قەرەخەرمان
گوڵەپرووزه٬ گەنمێکە گوڵەکەی هەر بە سەوزی هەڵپڕوزێنرابێ٬ گەنمێکە شیرەی بەتەواوی ڕەقەرە نەبووبێ دەدروێتەوە بە لاسکەوە ئاگری پێوەدەنرێ نیوەبرژ دەبێ دوایە وەکو بڕوّێش پاک دەکرێ و دەهاڕڕێت بۆ چێشت
قەرەداشی
جوورە هەڵپەڕینێکە
قەرەزاخ
گرینۆک٬ هەرزەبێژ٬ قەرەقاژر٬ هەرزه٬ چناگەشکیاگ٬ هەرزەوێژ
قەرەسۆران
چەتە٬ دزگیر٬ ڕادار
قەرەسی
(باک.): گێلاس و ئاڵووباڵووی کێوی
قەرەسەوە
جوورە گومگومەیێکی مسینی مل درێژە ئاوی تێدەکرێ
قەرەفە
(مەنگ.):زودەردە٬ تەلەزگە٬ بڤە٬ لە-:بڤەیە
قەرەقاچ
دارێکی گچکەیە٬ کرمی کەژ هەر بەوە قۆزاخەی دەکات و لە شووڵ (تووڵ)ەکانی سەوەتەو بەرچنە قوڵینە و تووڵینە و قەفەزی لێ دروستدەکرێ کە لوویەکی هەیە وەکو پاقلە و ماشە سپی قۆزاخەیێکی هەیە پێی دەڵێن(کەژ( پەروەردە دەکرێ لە ئاوریشمی سپی تر و نەرم و جووانترە لە ڕیس و ڕستندا
قەرەقاژر
بڕوانە: قەرەقاژ
قەرەقاژە
(ئەردە.): گریان
قەرەقاژە
(ئەردە.): گرینۆک٬ قەرەزاخ٬ هەرزە٬ چەناگەشکیاگ٬ هەرزەوێژ٬ قاژر٬ فرەگری
قەرەقوش
(ئەردە.): دەردێکە لەبن دەست یا پێی ئەسپ پەێدا دەبێ٬ بالۆکەیەکی ڕەشی ووشکە لە دەست و پێی چارەوێدا پەیدا دەبێ
قەرەقەرە
خۆشکارێ٬ چاوشارکێ٬ جوورە گەمەیە کەخۆیانی تێدا دەشارنەوە
قەرەقەپ
گەمەیەکی منداڵانه٬ (کۆ.):گەراقوپ٬ (هەورا.): قوڕوقەپ٬ گەمەیەکی بێ دەنگی و خامۆشییه٬ هەرکەسێ لە پێشدا باخووێ تێدەکەوێ