تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەبا
(باک.): بڵندکردنی دەنگە٬ یا هەر بڵند کردنە. (زا.):قەبە. (باک.): کەوا
قەباخ
قابڵۆخ٬ قەواخ٬ سەرپۆش
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
قەبارە
(موک.):بارست٬ بارستایی٬ بارسای٬ هێندە٬ ئەندازە٬ چت٬ (دزە.):سەپان کە بە پارە کار بکات. (هەورا.): تیەن٬ باڕست٬ قەوارە٬ قەڵافەت
قەباو
بە زۆری کشانی ئاوە بەسەر کشت و کاڵاندا
قەباڵە
قۆچان٬ قەواڵە٬ قاقانی٬ نووسراوێکی مۆرکراوە لە خرید و فرۆشتن دەدرێ بە یەکتری. وەئەستۆی خۆ گرتن
باقەباق
بالەبالی بزنێیە یا هی ڕێوییان، باعەباع، قاڵەقاڵ
حۆققەباز (ئەردە.):
فێڵباز، کەڵەکەباز. ــ ی: فێڵبازی.
کوولەکەباڵقەباغی
کوولەکەیەکی ملدرێژە نماوەکەی دەردێنن چتی تێدەکەن.
مقەبا