تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەبا
(باک.): بڵندکردنی دەنگە٬ یا هەر بڵند کردنە. (زا.):قەبە. (باک.): کەوا
قەباخ
قابڵۆخ٬ قەواخ٬ سەرپۆش
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
قەبارە
(موک.):بارست٬ بارستایی٬ بارسای٬ هێندە٬ ئەندازە٬ چت٬ (دزە.):سەپان کە بە پارە کار بکات. (هەورا.): تیەن٬ باڕست٬ قەوارە٬ قەڵافەت
قەباو
بە زۆری کشانی ئاوە بەسەر کشت و کاڵاندا
قەباڵە
قۆچان٬ قەواڵە٬ قاقانی٬ نووسراوێکی مۆرکراوە لە خرید و فرۆشتن دەدرێ بە یەکتری. وەئەستۆی خۆ گرتن
قەبران
دەخڵ و دانێکە چاک ڕسکابێ و باش هێزی گرتبێ
قەبز
گرفتیار٬ دڵتەنگ٬ گیاندارێکە ڕەوان نەبێ
قەبزی
گرفتداری٬ دڵتەنگی. – پاییز: نێوەڕاستی پاییزێ٬ زۆرتر بە مانگی هەرەدووایی پاییزی دەڵێن
قەبزە
قەووزی ناو ئاو
قەبزەنوشتە
چتێکە کەسێ سووچی نوشتابێتەوە
قەبقاب
کەوشەدارینه٬ قاپقاپ
قەبقابک
(باک.): جوورە گیایەکە
قەبقە(باک.):
(باک.): دەنگی کەوێیه٬ قاسپەقاسپ
قەبقەبۆ
(باک.): لاسایی دەنگی کەوان کردنەوە ٬قاسپەقاسپ
قەبقەبۆک
گیایەکە بەرێکی خڕی ووردی سووردەگرێ
قەبوقەبوو
(باد.):ووتەیەکە بە کار دێنرێ لە کاتی داواکردنی زۆرانی گرتن و شەڕێدا واتە وەرە مەیدانێ
قەبووقەبوو
(ڕەوا.٬بار.):قاسپەی کەوێ٬ قەبۆقەبۆ
قەبڕخە
قەبڕغە. گەبڕگە٬ قەبرغە
قەبڕغە
قەبڕخە٬ لاپەراسوو٬ قەووڕخە٬ چەمک٬ کەنار