تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قە
(باک.): قەت٬ هیچ کاتێ٬ هەرگیز
قە ورە
(لو.):بڕبەند
قە(باک.):
(باد.):زۆرانی٬ زۆرانبازی
ئیچ قەڵا
یەکێکە لەقەڵاتەکانی میری گەورەی ڕەواندزێ، کە کەوتۆتە باکووری شاری ڕەواندزێ
بنووس(قەرە)
تەکەی قەلی(موک)
تاکە خاڵێکە لە کارتی قوماری پەڕانتوویدا
داری قەڵاشکەری
ئەو داری ڕەژووی لێ درووست دەکرێ.
دووگمەی قەیتان
دوگمەو قەیتان
دەستەیەکە لە دوگمە و قەیتان لە لێواری سیخمە دەگیرێ بۆ داخستن
دەس و قەڵەم
زنجیرەی قەراخ نەخشکاری
زنجیرەی کەناری نەخشکاری
شمڵتی (قەره.)
بەرموورێکه لە مێخەک و سمڵ و گوڵەباخ منداڵان لەملی خۆیان دەکەن.
فرۆکەی قەڵایی
باڵافڕی زۆرزەلام
قات و قەیماخ
(ئەردە.): نیوەنمەک٬ شلکێنەیە کە دەخرێتە سەربرین و جێگای بەئێش. پەڵووڵەیێکی چەوری شیرینە بۆ ئافرەتی زەییستان دەکرێ
قەبا
(باک.): بڵندکردنی دەنگە٬ یا هەر بڵند کردنە. (زا.):قەبە. (باک.): کەوا
قەباخ
قابڵۆخ٬ قەواخ٬ سەرپۆش
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
قەبارە
(موک.):بارست٬ بارستایی٬ بارسای٬ هێندە٬ ئەندازە٬ چت٬ (دزە.):سەپان کە بە پارە کار بکات. (هەورا.): تیەن٬ باڕست٬ قەوارە٬ قەڵافەت
قەباو
بە زۆری کشانی ئاوە بەسەر کشت و کاڵاندا
قەباڵە
قۆچان٬ قەواڵە٬ قاقانی٬ نووسراوێکی مۆرکراوە لە خرید و فرۆشتن دەدرێ بە یەکتری. وەئەستۆی خۆ گرتن
قەبران
دەخڵ و دانێکە چاک ڕسکابێ و باش هێزی گرتبێ
قەبز
گرفتیار٬ دڵتەنگ٬ گیاندارێکە ڕەوان نەبێ
قەبزی
گرفتداری٬ دڵتەنگی. – پاییز: نێوەڕاستی پاییزێ٬ زۆرتر بە مانگی هەرەدووایی پاییزی دەڵێن