تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تفەنگ تەقێن
تۆقێنەر
تیوول تەقێنە(دەر)
تێهەڵچەقێن
تێچوون، تێڕاکران، تێڕۆکران، هەڵچەقان، ڕاچوون، تێ هەڵچەقان، تێڕاچوونی چتێکی تیژی وەکوو دەرزی و دڕوو و ئیتر لە لەش یا لە چتێکی تردا
تێچەقێنەر
ئەو کەسەی شتێک لە شتێکی بچەقێنێ
تەڵەتەقێن
مەبەس لە مەردومی فێڵبازە
دارتەقێنە
(ئەردە.): باڵندەیەکە، دارکونکەرە، دارەسمە
دارشەقێن
قاشۆ،دارێُکی تایبەتییە گەمەی شەقێنی پێدەکرێ.
دەرتەقێن
ئاسنێکە بەدەرگاوە دەخرێ بۆ لە دەرکە دانێ٬ دەرکوت٬ دەرگاکوت
دەمتەقێن
سفرەی فەقێیان(ﺌەردە.)
هەشت ﺌەستێرەن٬ لەنێوانی ﺌەستێرەی دووپشک و تەراروودایە. سفرەی هەتیوان٬ سفرەی دەروێشان.
سنجووقێن
گەمەکردن بە سنجووق.
سەرشەقێن
جوورێکە لە یاری شەقێن
شقێته (ئامێ.)
شیقێن
دەنگی بەرز.
شەرقێن (باک.)
تەقە، ڕەقە. دەنگی وێک کەوتنی دووچتانە.